پێشهاتەکانی سووریا، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=18547

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ئه‌مریكا “محه‌مه‌د فه‌رید ئه‌لقاسم”ی وه‌ک فه‌رمانده‌ی نوێی جه‌یش مه‌غاویر ئه‌لسەوره‌ ( له‌ گروپه‌كانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی جه‌یش ئەلحور) ده‌ستنیشان كرد.

١- حەلەب:
– لە ١٣ی تشرینی یەکەم، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی تەحریر شام و فیرقەی سوڵتان سولەیمان شا و فیرقەی حەمزە لە باکووری رۆژئاوای سووریا، شاری عەفرین لە لایەن تەحریر شامەوە دەستی بەسەردا گیرا .
– لە ١٦ی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەی چەکدارانی سەر بە تورکیایان لە نزیک شاری ئەعەزاز بۆردومان کرد.
– لە ١٦ی تشرینی یەکەم، سوپای تورکیا بارەگایەکی سەر بە سوپای سووریای لە نزیک شاری کۆبانێ (عەین عەرەب) کردە ئامانج.

٢- ئیدلب:
– لە ١٤ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە گوندی کۆنسەفرە لە باشووری پارێزگای ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا کرایە ئامانج.
– لە ١٦ی تشرینی یەکەم، پێگەی چەکداران لە گوندی بێنین لە باشووری ئیدلب بە هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرایە ئامانج.

٣- دەرعا:
لە ١٥ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان گرووپێکی چەکداری خۆجێی و تیرۆریستانی داعش لە شاری جاسم، چەندین ئەندام و فەرماندەی مەیدانیی داعش کوژران.

٤- دێرەزوور:
لە ١٦ی تشرینی یەکەم، کاروانێکی سەر بە هێزەکانی لیوای قودس لە دەوروبەری شاری ئەلمەیادین لەلایەن داعشەوە هێرش کرایە سەر. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

٥- رەققە:
لە ١٥ی تشرینی یەکەم، گرووپی تیرۆریستی داعش کۆگایەکی نەوتی سەر بە سوپای سووریایان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی تەبەقە کردە ئامانج.

٦- حەسەکە:
– لە ١٥ی تشرینی یەکەم، هێزە چەکدارەکان بە پشتیوانی تورکیا بە هێرشی تۆپخانە ناوچەکانی دەوروبەری شاری تل تەمریان کردە ئامانج.
– لە ١٤ی تشرینی یەکەم، شانە نووستوەکانی داعش ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات-یان لە ناوچەی ئەلیعروبیە کردە ئامانج. لەم هێرشەدا فەرماندەیەکی مەیدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

٧- سوپای ئه‌مریكا “محه‌مه‌د فه‌رید ئه‌لقاسم”ی وه‌ک فه‌رمانده‌ی نوێی جه‌یش مه‌غاویر ئه‌لسەوره‌ ( له‌ گروپه‌كانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی جه‌یش ئەلحور) ده‌ستنیشان كرد.

٨- لە ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م، ناوه‌ندی ئاشته‌وای ڕووسیا له‌ سووریا راگه‌یاند: چه‌كداره‌كان ٢ جار ئاگربه‌ستیان له‌ ناوچه‌ی ئیدلب پێشێل كردووه‌.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *