گرنگترین هەواڵەکانی ٢٣٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دوێنێ ١٥ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی IL-76ی کۆمپانیای پۆیا ئایر بارێکی سەربازی لە تارانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤنۆکۆڤا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا گواستەوە. بەشێک لە میدیاكانی ڕووسیا لەم دواییانەدا بانگەشەی كڕینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی شاهێد ١٣٦ و ئارەشیان لە ئێران كردووە.
سوپای ئۆکرانیا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی وارمات هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە شاری مێلیتۆپۆل. سەرچاوە ڕووسیەکان باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری سوپای ڕووسیا توانیویانە بەرپەرچی هێرشەکەی بداتەوە.
سوپای ئۆکرانیا هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێلگۆرۆد ئەنجام دا. سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا بەرپەرچی ئەم هێرشەیان دایەوە، بەڵام ژمارەیەک مووشەک یان ڕۆکێت ئامانجەکانیان پێکاوە.
بەپێی لێدوانەکانی پارێزگاری بێلگۆرۆد، سیستەمی بەرگری سوپای ڕووسیا توانیویانە ١٠ مووشەک لە ئاسمانی ئەم شارە بخاتە خوارەوە و دوو مووشەکی دیکەش بەر فڕۆکەخانەکە کەوتوون. ههروهها زانیاری ورد لهبارهی زیانهكانی ئهم هێرشه بڵاو نهكراوهتهوه و دوو كهس بریندار بوون.
ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
تا ئێستا زیاتر لە ٦٥ هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون. ٢ هەزار و ٥٢٩ تانك، ٥ هەزار و ١٩٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی، هەزار و ٥٨٩ تۆپ، ٣٦٥ مووشەك هەڵگر، ١٨٦ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢٦٨ فڕۆكە، ٢٤٢ هێلیكۆپتەر، ٣ هەزار و ٩٥٦ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٦ بەلەمی خێرای سوك و كەشتی جەنگی، و هەروەها ١٢٢٤ فڕۆکەی بێفڕۆكەوانی ڕووسیا لەناوبراون.
ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا تا ئێستا ٣٢٣ فڕۆکەی سەربازی، ١٦١ هەلیکۆپتەر، ٢٢٤٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٧٠ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٥٨٣٠ تانک و زرێپۆشی دیکە، ٨٧٠ موشەک هەڵگر، ٣٤٨٠ چەکی مەیدانی و هاوەن، و هەروەها ٦٥٩٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەتی ئۆکرانیا تێکشکاون.
لێدوانەکان