پێشهاتەکانی یەمەن، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

یەکشەممە 16 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=18505

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حیزبی ئیسڵاح لە بەیاننامەیەکی تونددا دژی فەرمانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن بۆ لەکار لابردنی شێخ ئەمین عەکیمی، پارێزگاری حکومەتی دەستلەکارکێشاوە لە ئەلجەوف دژایەتی خۆی ڕاگەیاند.

١- لە ١٤ی تشرینی یەکەم، شاندی عەرەبستانی سعوودیە لە شاری سەنعا لەگەڵ ژمارەیەک لە دیلەكانی هاوپەیمانی سعوودیە كۆبووەوە. سەرچاوە ناوخۆییەکان بە پشتبەستن بەم هەواڵە باس لەوە دەکەن کە دانوستانەکانی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئەنساروڵڵا و سعوودیە ئەنجام دەدرێت.

٢- لە ١٤ی تشرینی یەکەم، هانس گرۆندبرگ، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن، لە بەردەوامی دانوستانەکان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی یه‌مه‌ن و هه‌وڵه‌كان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست هەواڵی دایەوە.

٣- ئەلجەوف:
– ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ده‌ستله‌كاركێشاوە شێخ ئه‌مین عەکیمی، پارێزگاری حكومه‌تی ده‌ست له‌كاركێشاوە لە جه‌وف له‌ پۆسته‌کەی دوورخسته‌وه‌.
– حیزبی ئیسڵاح بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دژایەتی خۆی بۆ لابردنی شێخ ئەمین عەکیمی ڕاگەیاند و دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە ساڵێک لەمەوبەرەوە لە سعوودیە پشتڕاستکردەوە. شێخ ئەمین عەکیمی، نەیارێکی سەرسەختی ئەنساروڵڵا و یەکێک لە گەورەکانی هۆزەکانی هاوپەیمانی لایەنگری سعوودیە لە ئەلجەوف بوو، کە لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلحەزمدا لەلایەن ئەنساروڵڵاوە بەدیل گیرا، بەڵام بە لێبوردنی سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی، ڕێبەری شۆڕشی یەمەن ئازاد کرا و گەرایەوە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی سعوودیە.

٤- ئەبن:
لە ١٤ی تشرینی یەکەم، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای کاروانی چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە شاری مودیە، حەوت ئەندامی چەکداری ئەم ئەنجومەنە کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح و گروپی قاعیدە بە تاوانباری سەرەكی ئەم هێرشە دادەنرێن.

٥- شەبوە:
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە بنکەی سەربازیی هێزەکانی پاراستنی شەبوە لە ناوچەی مەسعینعە لە ئیدارەی ئەلسەعید، چەند کەسێک بوونە قوربانی. بەوتەی ئەو هێزانە، بۆمبەکە لەلایەن چەکدارانی حیزبی ئیسڵاحەوە چێنراوە.

٦- تەعەز:
دوابەدوای دەستگیرکردنی چوار ئەندامی هۆزی ئەلمەشاوەلە لەلایەن هێزەکانی تاریق ساڵحەوە لە ئیدارەی ئەلوازعیە، شەڕ لە نێوان لایەنەکان لە ئەلئەحیوق و ئەلحەدارە ڕوویدا.

٧- حودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١٠٩ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *