كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران

یەکشەممە 16 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=18502

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قاسم ئەعرەجی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای ئه‌منی له‌ تارانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبوویه‌وه‌.

له‌م دیداره‌دا وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رفراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا له‌ گشت بواره‌كاندا له‌ نێویان دا هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بواری ئەمنیشدا و له‌وانه‌ش پێویستیی به‌رپەرچدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی چه‌كدار له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرده‌وه‌.

ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان به‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ستراتیجی و نایابن و ئێمه‌ ئاسایشی عێراق به‌ ئاسایشی ئێران ده‌زانین، گوتی: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق، قبوڵ کرا نییە خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ببێته‌ شوێنێک بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دژی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای کرد کە بەغدا و هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی تەواوی مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکان و ئاپارتاید له هەرێمی کوردستان لە ئەستۆ بگرن.

ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان زیادی كرد: ئێمه‌ هه‌میشه‌ عێراقێكی ئاوه‌دان و ئازاد و سه‌ربه‌خۆمان ویستووه‌ و جگه‌ له‌ خێر بۆ حكومه‌ت و میلله‌تی عێراق هیچی ترمان ناوێت. به‌ڵام به‌رده‌وامی بوونی چه‌كدارانەی تیرۆریستان له‌ هه‌رێمی كوردستان و كرده‌وه‌كانیان له‌دژی ئاسایشی ئێران قبوڵ ناكه‌ین.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایگه‌یاند: ده‌ستووری عێراق رێگه‌ به‌ چالاكییه‌كانی ئه‌و كه‌س و بزووتنه‌وانه‌ نادات كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دراوسێكان ده‌كه‌ن.

ئه‌عره‌جی دڵنیایی دا كه‌ هه‌ر رێوشوێنێكی دژه‌ ئه‌منی دژ به‌ ئێران له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه‌ و عێراقیش ئاسایشی ئێران به‌ ئاسایشی خۆی ده‌زانێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *