حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان: دەستدرێژی بۆ سەر قودس و مزگەوتی ئەقسا بە واتای شەڕی ناوچەییە

چوارشەممە 26 ئایار 2021 - 16:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=1847

حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، بەبۆنەی جەژنی بەرەنگاری و ڕزگارکردنی باشووری لوبنان لەسەر چەند پرسی سیاسی و ڕووداوەکانی ناوچەکە ووتارێکی پێشکەش کرد.

حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، بەبۆنەی جەژنی بەرەنگاری و ڕزگارکردنی باشووری لوبنان لەسەر چەند پرسی سیاسی و ڕووداوەکانی ناوچەکە ووتارێکی پێشکەش کرد.

پوختەی قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا لەم وتارەدا بەم شێوەیە:

حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکدا بە بۆنەی ساڵۆگەڕی ئازادی باشوری لوبنان و جەژنی سەرکەوتنی خۆڕاگری، وتی: سەرکردەی بزوتنەوەکانی خۆڕاگری فەڵەستین و فەرماندەکانی باڵە سەربازییەکانیان لە شەڕی ئەمجارەی غەززە شکۆمەندانە قارەمانیەتی خۆیان پیشاندا.

ناوبراو سەبارەت بە ساڵۆگەڕی ئازادی باشوری لوبنان وتی: سەرکەوتنەکەی ٢٠٠٠ لە لایەن گەل و خۆڕاگری لوبنانەوە مسۆگەر بوو و ئەنجامی گیانفیدایی بزوتنەوەکان و حیزبە نیشتمانییەکان بوو.

حەسەن نەسروڵڵا جەختیکردەوە کە ئازادکردنی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٠ بناغەی سەرکەوتنەکانی دیکەی دانا و لەو کاتەدا خۆڕاگری لوبنان سەرکەوتنەکەی پێشکەش بە فەڵەستین کرد لە بەر ئەوەی کە ئامانجی ڕاستەقینە ئەوێ بوو.

ناوبراو وتی: سەرکەوتنی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٠ دۆست و دوژمن و پرسی فەڵەستین و ڕەوتی شەڕەکانی خستە ڕێگایەکی ستراتیژی جیاوازەوە.

حەسەن نەسروڵڵا هەروەها وتی: هۆکاری شەڕەکەی ئەم دواییەی غەززە هەڵەی سەرکردەکانی دوژمن و لێکدانەوەکانی ئەوان بووە. کاتێک هەڕەشە لە سەر قودس بێت سەرکردەکانی خۆڕاگری هەڵوێستی مێژوویی و نوێ و گرنگیان لە خۆیان پیشاندا.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: خوێندنەوەی دوژمن ئەوە بوو کە کاردانەوەی خۆڕاگری لە بەرامبەر پرۆژەی بەجولەکەکردنی قودس تەنیا لە ئاستی دەرکردنی بەیاننامەیەک دەبێت.

وتیشی: ئەوەی کە لە غەززەدا بینرا هەنگاوێکی مێژوویی پێشکەوتوو لە مێژووی شەڕ و پێکدادانەکانە لە گەڵ دوژمن کە زۆر گرنگ و پڕبایەخە. غەززە لە بڕیارەکەی بۆ جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی لە وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە قودس، دۆست و دوژمنی تووشی سەرسوڕمان کرد. گرنگترین هەڵەی دوژمن ئەوە بوو کە لەو بڕوایەدا نەبوو لە غەززەوە وانەیەک بەم جۆرە وەربگرێت.

حەسەن نەسروڵڵا وتی کە شەڕەکەی ئەم دواییەی وای لە زایۆنیستەکان کردووە کە پێداچوونەوە بە سەر سیاسەتەکانیاندا بکەن.

ناوبراو وتی: خۆڕاگری غەززە هاوکێشەیەکی نوێی دابین کردووە و ئەویش مزگەوتی ئەقسا و قودسە لە بەرامبەر خۆڕاگری چەکدارانە.
دەستدرێژی بۆ سەر قودس و مزگەوتی ئەقسا بە واتای شەڕی ناوچەییە. لە شەڕی ئەم دواییەدا (شمشێری قودس)، هەموو جیهان هەستیان بەوە کرد کە میللەتی فەلەستین یەکپارچە بووە و بۆ ئامانجێکی هاوبەش دەجوڵێتەوە. شەڕی شمشێری قودس متمانەی بۆ پرسی فەلەستین لە جیهاندا گەڕاندەوە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە بەردەوامیدا گوتی : کاتێک دوژمنی ئیسرائیل ڕوبەڕوی ئەم هاوکێشەیە ببێتەوە، دەزانێت کە ئەنجامی هەر هەنگاوێک لە داهاتوو، لەناوچوونی ئەو رژێمەیە.

حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی ڕێبەری ئەنساروڵڵا لە فەلەستین تەنانەت تا ڕادەی بەش کردنی نان و خۆراک لەگەڵیاندا، ووتی: سەرەڕای سزا قورسەکان و گەمارۆدانی یەمەن، بەڵام هەڵوێستی ئەوان سەرسوڕهێنەر بوو و پشتیوانێکی گەورەی بۆ بەرەی خۆڕاگری دابین کرد. کاردانەوەی یەمەن بۆ رووداوە جۆراوجۆرەکان سەرەڕای گەمارۆ سەپێندراوانەی سەر ئەو وڵاتە لە هەموو بوارەکاندا، زۆر نایابە و هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە بە هێزێکی گەورە بۆ بەرەی خۆڕاگری هەژمار دەکرێت.

نەسروڵڵا ووتی: چاوەکان لە بەرامبەر پشتیوانی میللەتی یەمەن لە ئامانجی فەلەستین فرمێسک دەڕێژێت. کاتيک لە بەڕێز سەید عەبدولمەلیک (ڕێبەری ئەنساروڵڵا) بیستم کە ووتی ئێمە ئامادەین نانەکەمان لەگەڵ فەلەستینیەکان بەش بکەین، دڵم پڕ بوو. پێیان دەڵێین: ئەی سەیدی ئێمە، ئێوە لەژێر گەمارۆدان، ئایا هیچ نانێک ماوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەلی فەلەستین دا بەش بکەن؟ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆرێک لە عەرەب و موسڵمانان ماڵ و سامانیان ملیارەها دۆلار دەبێت و دەتوانن هاوکاری تەواوی میللەتان بکەن.

سەرچاوە: جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *