گروپە فەلەستینییەکان بەیاننامەی ئاشتەوایی نیشتمانیان لە جەزائیر واژۆ کرد

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=18450

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانیان لە جەزائیر، گرووپە فەلەستینییەکان بە ئامادەبوونی عەبدولمەجید تەبون، سەرۆکی ئەم وڵاتە و ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس، بەیاننامەی ئاشتەوایی نیشتمانیان لە جەزائیر واژۆ کرد.

ڕەمەزان لعامرە وەزیری دەرەوەی جەزائیر لە وتارێکدا لە مەراسیمی واژۆکردنی ئەم بەیاننامەیەدا جەختی کردەوە: ئەمڕۆ ئێمە لە هەمان هۆڵدا کۆبوینەوە کە یاسر عەرەفات ڕێبەری نەمر لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٨ بۆ ڕاگەیاندنی پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین لێی ڕاوەستابوو.

لعامرە ڕوونی کردەوە کە برا فەلەستینیەکانمان ئەوەی پێویست بوو بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانی کردیان و بەڵگەیەکی گرنگیان بە ئاراستەی خزمەتکردنی میللەتی فەلەستین بەدەستهێنا.

لە بەیاننامەی ئاشتەوایی نیشتمانی جەزائیردا جەخت لەسەر گرنگیی یەکگرتوویی میللی وەک بنەمای خۆڕاگری لەدژی داگیرکاری و دامەزراندنی بنەمای شەراکەتی سیاسی لە نێوان گروپە جیاوازەکانی فەلەستین لەڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە کراوە.

له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی پێگه‌ی ڕێکخراوی رزگاری وه‌ک نوێنه‌رێکی ڕه‌وا و یه‌کگرتووی میللەتی فه‌له‌ستین کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *