گروپە فەلەستینییەکان لە جەزائیر گەیشتینە ڕێکەوتنێکی ئاشتەوایی نیشتمانی + وێنە
سه‌رچاوه فه‌له‌ستینییه‌کان ڕایانگه‌یاند که گرووپه فه‌له‌ستینییه‌کان له جه‌زائیر لەسەر ئاشتەوایی نیشتمانی رێککەوتوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەرانی ١٤ گرووپی فەلەستینی لەوانە حەماس، جیهادی ئیسلامی و فەتح، ڕۆژی سێشەممە و دوێنێ چوارشەممە لە جەزائیر کۆبوونەوەیان ئەنجامدا بەمەبەستی پێشخستن و بەدیهێنانی پروسەی ئاشتەوایی نیشتمانی و وەلا خستنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان.
دووهەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتەوایی نیشتمانی فەلەستین بە بەشداری نوێنەرانی گرووپە فەلەستینییەکان ئەم چوارشەممەیە بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا ئەم گروپانە گەیشتنە ڕێککەوتنێک بە ناونیشانی “بەڵگەنامەی ئاشتەوایی نیشتمانی”.
بەم پێیە، جەزائیر بڕیارە ڕێوشوێنی چالاک و بنیاتنەر بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە دووبەرەکی و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی فەلەستین و بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانی.
سه‌رچاوه فه‌له‌ستینییه‌کان ڕایانگه‌یاند که بڕیاره به‌یاننامه‌ی جه‌زائیر سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی نیشتمانی فه‌له‌ستین به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی ئه‌م وڵاته و نوێنه‌رانی ١٤ گرووپی فه‌له‌ستینی واژۆ بکرێت.
لێدوانەکان