ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا: ئیسرائیلییەکان لە لوبنانییەکان زیاتر لە شەڕ دەترسن!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆنفرانسی ئەم بزووتنەوەیەدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەممەد (د.خ) و ئیمام جەعفەر سادق (د.خ) و هەفتەی یەکڕیزی لە باشووری بەیروت بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد.
نهسروڵڵا له سهرهتای وتارهكهیدا ئاماژهی بهوه كرد كه پێویسته موسڵمانان بە کردەوە یهكڕیز و یەکگرتوو بن و جهخت له خاڵه هاوبهشهكان بكهنهوه، نهک جیاوازی و ناکۆکییانە. خەڵکی یەمەن بە هەموو شتێک کە هەیانبوو خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری خودا (د.خ) نیشان دا.
ناوبراو بە ڕەخنەگرتن لە زیادبوونی ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵانی حەرامزادە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەرەوپێشبردنی کلتوری هاوڕەگەزبازی لەم وڵاتانەدا، ئەوەی بە جاهێلیەت زانی و وتی: سزا ئیسلامییەکان بە ڕواڵەت توندن، بەڵام لە ناوەرۆکەوە ڕەحمەتن. بوون، کردار و ئامۆژگاری پێغەمبەریش ڕەحم بوو.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان باسی لە پرسی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو کرد و ڕایگەیاند کە کاتژمێرە چارەنووسسازەکان لە پێشمانە. ئێمە وەک گەلی لوبنان چاوەڕێی هەڵوێستی فەرمی سەرۆکەکەمان و دوژمنی زایۆنی دەکەین سەبارەت بەم دانوستانانە. ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمین. کاتێک شاندەکان چوون بۆ رەس ئەلناقورە و رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد، دەتوانین بڵێین رێککەوتنەکە کراوە.
نەسروڵڵا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێمە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بەدواداچوونمان بۆ لێدوانە دژبەیەکەکانی کاربەدەستانی زایۆنی کردووە، ڕایگەیاند کە لە کابینەی ئێستای زایۆنیشدا ناکۆکی هەیە. دەبێت وریا بین. ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوویدا، دانوستانێکی قورس بوو. ئێمە هەر لەسەرەتاوە گوتمان لە پاڵ حکومەتی لوبنان دەوەستین. ئەم ڕێککەوتنە پێویستە داواکارییەکانی حکومەتی لوبنان چارەسەر بکات و لەم حاڵەتەشدا ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەم پرسەدا نییە. دەبێت وریا بین.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک لە میدیاکانی ئیسرائیلی و عەرەبی ئەو پڕوپاگەندانە بڵاو دەکەنەوە کە حزبوڵڵا دەیەوێت ئەم ڕێککەوتنە نەکرێت، لەکاتێکدا کە حزبوڵڵا هەر لەسەرەتای ئەم دۆسیەدا ڕەفتارێکی ڕوونی هەبووە. ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بەرگریکردنە لە داواکارییەکانی گەلی لوبنان و حکومەت. ئێمە لەبەردەم ئەزموونێکی نوێداین کە کاربەدەستان و سەرۆکەکانی وڵات هاوکاریان تێدا کرد و خۆڕاگری پشتگیریان لێکرد. کاتێک فەلەستین ئازاد دەبێت، هیچ ناکۆکییەکمان لەسەر سنوورە دەریاییەکان لەگەڵدا نابێت. دەریای ئێمە تا غەززە درێژ دەبێتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە حزبوڵڵا پێویستی بە ئەنجامدانی مەشق و هاوشێوەکانی نییە و تەنیا ویستویەتی دوژمن بزانێت کە خۆڕاگری ئەوەی وتووە دەیکات، وتی کە دەبێت ئیسرائیل لەوە تێبگات کە ئێمە جدین. دوای پرسی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، ئیتر پێویست بە ناردنیان نەبوو. لە چەند مانگی ڕابردوودا موجاهیدەکانی خۆڕاگری بەقەد چەند ساڵێک هەوڵیان دا ئامادەیی خۆیان بپارێزن.
سەید حەسەن نەوت و غازی بە ئومێدی گەلی لوبنانی بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئابووری ئەم وڵاتە زانی و ڕایگەیاند، دوژمنی ئیسرائیلی زیاتر لە لوبنانییەکان لە شەڕ دەترسێت، بەڵام ئەوەی بۆ خۆڕاگری گرنگە دەرهێنانی نەوت و غازی کێڵگەکانی لوبنانە.
نەسروڵڵا لە دوا بەشی قسەکانیدا باسی لە پێشهاتەکانی فەلەستین کرد و ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا بایەخێکی زۆریان هەیە و بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و کاربەدەستانی شۆککەر بوون. ئەمڕۆ لە کەرتی ڕۆژئاوا شاهیدی خۆڕاگری و ئینتیفازەی جەماوەریین؛ چونکە هەموو ڕۆژێک ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدرێت. دوژمنی ئیسرائیلی پێی وابوو کە چالاکییەکانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگرتووە، بەڵام ئەمڕۆ لە کەرتی ڕۆژئاوا ئێمە شاهیدی ئینتیفازەی خەڵکین بە فیشەک و تەقەمەنی. ئەوەی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەیبینین، ئازایەتییە. خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا پێویستی بە هاودەنگی سیاسی و جەماوەری و میدیاییە.
لێدوانەکان