لاپید ڕایگەیاند کە ئیسرائیل و لوبنان لەسەر دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یائیر لاپید سهرۆكوهزیرانی رژێمی زایۆنیستی رایگهیاند كه ئهو رژێمە و لوبنان لهسهر دیاریكردنی سنووره دهریاییهكان گهیشتوونهته رێككهوتن.
هەر لەمبارەیەوە ئیلیاس ئەبو سەعب، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ میشێل عەون سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتووەتە رێککەوتن.
ئەبو سەعب ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ڕایگەیاند: گەیشتوینەتە چارەسەرێک کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی لوبنان و ئیسرائیلدا بێت.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هیچ کێڵگەیەکی هاوبەشی نەوت و غاز لە نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا نامێنێت، و رایگەیاند: لوبنان هەموو مافەکانی بۆ بەکارهێنانی قانا (کێڵگەی غاز) دەبێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، بەم نزیکانە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی سنووری دەریاییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بڵاودەکرێتەوە.
شایانی باسە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان دەرهێنانی غاز بە دەرفەتێکی زێڕین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی لوبنان زانی بوو و هەڕەشەی لە ڕژێمی زایۆنیستی کردبووەوە کە دەرهێنانی غاز لە کێڵگەی کاریش هێڵی سوورە تا لوبنان بە مافی خۆی دەگات.
لێدوانەکان