لوبنان: ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوور لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نزیکە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیلیاس بوسعب، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان شەوی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنووری دەریایی نێوان لوبنان و رژێمی زایۆنیستی نزیکە.
بوسعب بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لوبنان رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنی سنووری دەریایی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە.
ناوبراو ڕێکەوتنی سنووری دەریایی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە مێژوویی زانی و وتی: لە ڕەشنووسی ئەم ڕێککەوتنە هەموو داخوازییەکانی لوبنان لەبەرچاو گیراوە و پێدەچێت لەم نزیکانە ڕێککەوتن بکرێت.
پێشتریش بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی گەیاندنی وێنەی کۆتایی ڕەشنووسی رێککەوتنی پێشنیارکراوی ئەم وڵاتەی لە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو، بە بەیروت و ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند بوو.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئامۆس هۆکشتاین نێوەندگیری ئەمریکی لە دۆسیەی دیاریکردنی سنووری دەریایی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو، ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی سنووری دەریایی بۆ لایەنی لوبنانی و ئیسرائیلی ناردووە.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە جەختی کردەوە: ئێمە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە زۆر نزیکین.
کەناڵی قەتەری “ئەلعەرەبی ئەلجەدید” هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە کە ئامادەکارییەکان بۆ واژۆکردنی فەرمی ڕێککەوتننامەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی لە ئارادایە.
ئەلعەرەبی ئەلجەدید هەروەها ڕایگەیاندووە: “پێشبینی دەکرێت واژۆکردنی فەرمی ڕێککەوتنی ئاماژەپێکراو لە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی سنووری “ڕەس ئەلناقورە” ئەنجام بدرێت”.
شایانی باسە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان دەرهێنانی غاز بە دەرفەتێکی زێڕین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی لوبنان زانی بوو و هەڕەشەی لە ڕژێمی زایۆنیستی کردبووەوە کە دەرهێنانی غاز لە کێڵگەی کاریش هێڵی سوورە تا لوبنان بە مافی خۆی دەگات.
لێدوانەکان