سوتاندنی قورئان لەلایەن زایۆنیستەکانەوە + وێنە

سێشەممە 11 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=18367

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمەڵێک لە دانیشتوانی زایۆنی لە نزیک مزگەوتی قەیتون لە بەشی کۆنی شاری ئەلخەلیل قورئانی پیرۆزیان سووتاند.

نزال جه‌عبری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئەلخلیل رایگه‌یاند كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی زایۆنی له‌ نزیک مزگه‌وتی قه‌یتون له‌ به‌شی كۆنی شاری ئەلخلیل قورئانی پیرۆزیان سوتاندووه‌.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و کاردانەوەی بەرامبەر بێ ڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز لەلایەن دانیشتوانی زایۆنییەوە نیشاندا.

عەبدوللەتیف قانوع، وتەبێژی حەماس لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوە کردەوە کە سووتاندنی قورئان کردەوەیەکی تاوانکاری و دەستدرێژییەکی گەورەیە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە کە دەبێت وەڵام بدرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *