گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=18335

سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٢٠ مووشەکی کروزی ئاراستەی پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، تێرنۆپیل، لڤیڤ، دنیپەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا کرد.

میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچی ئەو هێرشەی داوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، زۆربەی موشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە. لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا مووشەکی Kh-101 دەبینرێت.

– سوپای ڕووسیا هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی میکۆلایڤ و خارکیڤ. ڕووسەکان لەم هێرشەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦یان بەکارهێناوە، بەڵام تا ئێستا وردەکارییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕوون نەکراوەتەوە.

– لە گەڕی نوێی هێرشە ئاسمانییەكاندا، سوپای ڕووسیا بە مووشەكی كروز و خا ١٠١ و درۆنی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی كردە سەر پێگەكانی ئۆكرانیا لە شارەكانی ئۆدێسا، ئیڤانۆ فرانكیڤسك، ژیتۆمیر و كریڤیر.

– بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە ئۆكرانیەكان، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای ڕووسیا بە زیاتر لە ٧٥ مووشەكی كروز و ١٠ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ هێرشی كردووەتە سەر پێگەکانی هێزەكانی ئۆكرانیا لە شارە جیاجیاكانی ئەم وڵاتە. ئۆکراینییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و زیاتر لە ٤١ مووشەکی کروزیان لە ئاسمانی ئۆکرانیا خستووەتە خوارەوە.

ئانا مالیار، بریكاری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا: دوژمن (ڕووسیا) پێش كاتژمێر ١١:٣٥، ٨٣ موشەکی تەقاندووە، كه ٤٣ مووشەكیان خراونەتە خوارەوە. هەروەها ١١ دامەزراوەی ژێرخانی گرنگ لە ٨ ناوچەدا زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

بەپێی لێكۆڵینەوەی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئۆكرانیا و ناتۆ، سوپای ڕووسیا پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە ٧ فڕۆكەی بۆمب هاوێژی ستراتیژی توپۆلێڤ ١٦٠ (Tu-160)ی گواستۆتەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئولنیا، و بە مووشەكی خا-١٠١ ( خ- 101) تەیاری کردووە. هەروەها شەش کەشتی جەنگی زیاتر لە ٤٠ مووشەکی کروزیان لە کەناراوەکانی سیڤاستوپۆلەوە ئاراستەی ئەو ناوچانە کردووە کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆکرانیادایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *