شەهیدبوونی مێرمنداڵێکی فەلەستینی بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە جنین
دووشەممە 10 تشرینی یهكهم 2022 - 17:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=18331
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین شەهید بوونی مێرمنداڵێکی فەلەستینی راگەیاند کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە گوللەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بریندار ببوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم، مێرمنداڵێکی ١٢ ساڵەی فەلەستینی بە ناوی “مەحمود موحەممەد خەلیل سمودی” کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەلایەن سەربازانی رژێمی زایۆنیستیەوە بریندار بوو، گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر کامپی جنین کە بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو هێزانە و فەلەستینییەکان ڕوویدا و لەئەنجامدا دوو گەنجی فەلەستینی بە ناوەکانی “مەحمود ئەلسۆس” و “ئەحمەد زەراغمە” شەهید بوون و ١١ کەسیش لەوانە “مەحمود موحەممەد خەلیل سمودی” بریندار بوون.
لێدوانەکان