پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 08:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=18266

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکان عیبری زمان بڵاویانکردەوە، پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری قودس و مزگەوتی ئەقسا، لە ترسی پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا لە ئامادەباشیدان.

– لە ٧ی تشرینی یەکەم، مەهدی محەممەد لێدادوە، گەنجێکی فەلەستینی، لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕامەڵڵا بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە شەهید بوو.

– لە ٧ی تشرینی یەکەم، به‌پێی راگه‌یاندنی مانگی سووری فه‌له‌ستین، له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و سه‌ربازانی رژێمی زایۆنیستی له‌ شارۆچكه‌كانی بیتا و به‌یت دێجن لە باشووری نابلوس، ١٨ كه‌س بریندار بوون.
– لە ٧ی تشرینی یەکەم، ئیبراهیم ئەلحاج عادل داود، گەنجێکی فەلەستینی، لە ناوچەی ئەلبیرین لە باشووری قەلقیلیە، لەلایەن سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە تەقەی لێکرا و شەهید بوو.

– نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئامادەیی ئەم ڕژێمەی بۆ پێشوازی کردن لە شەپۆلێکی بەرفراوانی کۆچبەرانی ئۆکراینی و ڕووسی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕاگەیاند. بەپێی راپۆرتی رژێمی زایۆنیستی، ئەگەری ئەوە هەیە بۆ شەش مانگی داهاتوو، مانگانە نزیکەی ٦ هەزار کۆچبەری ڕووسی بۆ ئیسرائیل کۆچ بکەن.
– لە ١ی تشرینی یەکەم، فایز خالد دمدوم، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵەی فەلەستینی، لە شارۆچکەی ئەلعیزریە لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستیەوە شەهید بوو.

– لە ٧ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جنین، دوو فەلەستینی بە ناوەکانی “مەحمود ئەلسووس” و “ئەحمەد محەمەد حوسێن زەراغمە” شەهید بوون و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون. لەم هەڵکوتانەدا، ململانێیەکی توند لە نێوان هێزە فەلەستینییەکان و سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕوویدا و سەربازێکی زایۆنی بریندار بوو.
– میدیاکانی عیبری ڕایانگەیاند کە پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، لە قودس و مزگەوتی ئەقسا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
– لە ٧ی تشرینی یەکەم، سوپای رژێمی زایۆنیستی لە نزیک ڕامەڵڵا برینداربوونی یەکێک لە سەربازەکانی ڕاگەیاند.
– لە ٦ی تشرینی یەکەم، مەحمود عەباس بەرپرسی دەسەڵاتی فەلەستین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی ئەمیری قەتەر ئەنجامدا.
– دەیڤید بارنیا، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری موساد بە ئاماژە بە دانوستانەکانی دەریایی لەگەڵ لوبنان ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆرە حزبوڵڵای لوبنان هێرش بکاتە سەر پێگەکانی زایۆنیستەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *