ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری تاڵیبان لە دژی داعش لە پارێزگای کۆنەر

شەممە 8 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 00:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=18231

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێکانی نێوان هێزە هەواڵگرییەکانی تاڵیبان و تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کۆنەر، چەند ئەندامێکی داعش کوژران و ژمارەیەکیش دەستبەسەر کران.

دوای دۆزینەوەی حەشارگەی داعش لە شارۆچکەی شیگل لە پارێزگای کۆنەر، پێکدادان لەنێوان هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان و داعش ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەم ململانێیەدا سێ ئەندامی داعش لەوانە “قاری موعاویە”، بەرپرسی داعش لە شارۆچکەی شیگل کوژران.
ڕۆژێک دوای ئەم ململانێیە، هەواڵگری تاڵیبان توانی حەشارگەیەکی دیکەی داعش لە شارۆچکەی مانو گای بدۆزێتەوە و “قاری عەبدولمەلیک” ناسراو بە “مالیکی”، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دارایی داعش دەستگیر بکات.

بەگوێرەی دانپێدانانەکانی مالیکی، ناوبراو بە کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی لە وڵاتانی ئۆکرانیا، ئەلمانیا و ئیسپانیا، هەوڵی ڕاکێشانی چەکدار لە پارێزگای کۆنەر و گواستنەوەی چاکدارانی بیانی لە دەرەوەی ئەفغانستان بۆ پشتیوانیکردنی باڵی خوراسانی داعش داوە. ناوبراو لە ماوەی بەرپرسیارێتی خۆی لە کۆنەر، توانیوێتی ٥٠٠ هەزار دۆلاری وەک هاوکاری دارایی لە ئۆکرانیا و ٥٠ هەزار یۆرۆ لە ئەڵمانیا و ٨٠٠ هەزار ئەفغانی لە ئیسپانیا کۆبکاتەوە.

لەگەڵ زیادبوونی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش بۆ سەر تاڵیبان، هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان چالاکییەکانی لەسەر دۆزینەوە و لەناوبردنی حەشارگەکانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان چڕ کردووەتەوە. سەرەڕای هەوراز و نشێوی پێشهاتەکانی دوو ساڵی ڕابردووی ئەفغانستان، داعش چالاکییەکانی لەم وڵاتە بە بێدەنگ هێشتوەتەوە.

ڕوونکردنەوەکانی قاری عەبدولمەلیک سەبارەت بە چالاکیەکانی لە ڕێکخراوەکانی داعش
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *