سەید حەسەن نەسروڵڵا: هەفتەی چارەنووسساز سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لە پێشە / ئێران لە جاران بەهێزترە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی عەلامە سەید محەمەد عەلی ئەمین، زانای شیعەی کۆچکردووی لوبنان، لە قسەکانیدا سەبارەت بە هەفتە چارەنووسسازەکە سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو قسەی کرد.
سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان ڕۆژی رابردوو (شەممە) لە کاتێکدا لە میانەی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی عەلامە سەید محەمەد عەلی ئەمین، زانای شیعەی کۆچکردووی لوبنانی لە شاری “شقرا” وتارێکی پێشکەش کرد کە “دۆرۆتی شیا” باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان پلانی پێشنیارکراوی واشنتۆنی لە پرسی چارەسەرکردنی گرژیی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی رادەستی سەرۆکی لوبنان کرد و حزبوڵڵای لوبنان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە چاوەڕێی وەڵامی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەشێکی وتارەکەیدا باسی لە پرسی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو و مافی نەوت و غازی لوبنانی کرد و رایگەیاند، دوای چەند مانگێک لە دانوستان و هەوڵی سیاسی و میدیایی و مەیدانی، ئەمڕۆ بینیمان کە لایەنی ئەمریکی (نێوەندگیر) دەقی پێشنیارکراوی خۆی لەم ڕووەوە پێشکەش کردووە. من هەمیشە گومانم لەوە هەبووە کە حکومەت بتوانێت بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی لوبنان بڕیاری دروست بدات. ئێمە سەبارەت بەم دۆسیە لە ڕۆژە چارەنووسسازەکانداین. لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵوێستی حکومەتی لوبنان دیاری دەکرێت و هیوادارین دواجار شتەکان بە باشی بەرێوەبچێت و بۆ لوبنان و گەلی لوبنان باش بن.
نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد و ڕایگەیاند کە لە بابەتی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا ڕەنگە ڕەوتی جیهان و لوبنان بگۆڕێت و هەر بۆیە پێویستە بەرپرسیارانە و بە وردی چاودێری ئەم پرسە بکرێت.
ناوبراو هەروەها وتی، حكوومەتی داعش رووخێنرا، بەڵام چالاكی داعش وەک پرۆژە، رێكخراو و ئامرازی دەستی هەندێک لایەن بەردەوامە و ئەو كەسەی داعشی دروست كرد و پاڵپشتی دارایی کرد و چەكی پێ بەخشی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بوو. هەوڵ بۆ زیندووکردنەوەی داعش لە سوریا و عێراق و ئەفغانستان دەدرێت و داعش هەموو هەفتەیەک تاوان ئەنجام دەدات.
سهید حهسهن له بهشی كۆتایی وتارهكهیدا وتی: حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا بەو ڕاستییە گەیشتوون کە ئێران وڵاتێکی بەهێزە و بەم بۆنەوە هیچ کات شەڕی ڕاستەوخۆی ئەم وڵاتەیان نەکردووە و بەردەوام هەوڵی ئاژاوەگێڕی ناوخۆییان داوە.
نەسروڵڵا بەرامبەر بە دۆستانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: نیگەران نەبن، دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی ئێران ئیمام مەهدییە و ئەم حکومەتە بەهێزتر و بە ئیرادەتر لە هەر کاتێکی دیکەیە، لە ڕابردووش ڕووداوی لەمە قورستر هەبووە. ئێران وڵاتێکی بەهێزە و بە حیکمەتی ڕێبەر و خەڵکەکەی هیچ کات دوژمنان بە سەریدا زاڵ نابن.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێران بەهێزە و گەلەکەی دڵسۆزی ئایین و پێغەمبەر و ئەهلوبەیتن. تەماشای چالاکییەکانی موحەڕەم و سەفەر لە ئێران بکەن، بەڕێکردنی مێژوویی تەرمی شەهید حاج قاسم سولێمانی ببینن. ئەمانە ڕاستییەکانی ئێرانن. دوای رووداوەکانی بەهاری عەرەبی و داعش، ئەگەر وڵاتێک نەبوایە بە ناوی ئێران، وڵاتانی ناوچەکە لە دۆخێکی نادیاردا دەبوون.
لێدوانەکان