فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی عێراق پێگەكانی داعشیان بۆردومان كرد
ڕۆژی رابردوو (پێنجشەممە) لە بەیاننامەیەكدا دەزگای هەواڵگری عێراق دۆزینەوەی چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا لە باكووری عێراق راگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لەم بەیاننامەیەدا؛ دوای دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعش لە چیای بادوش لە پارێزگای نەینەوا، حەشارگەی یەکێک لە سەرکردە تیرۆریستەکان بە نازناوی “زیاب” دەستنیشانکرا کە بەرپرسی مەشق و ڕاهێنانی داعش بوو و زانیاری چوار حەشارگە درا بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزی ئاسمانی.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە؛ دوای چاودێریکردن، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی سوپای عێراق، هێرشیان کردە سەر ئەو پێگانە لە چیای “بادوش”، بەجۆرێک ئەم حەشارگەیە بەتەواوی خاپوور کرا و ٥ داعشیش کوژران.
دەزگای ههواڵگری عێراق ڕایگهیاند، دوای هێرشه ئاسمانییهكان، هێزه ئهمنییهكان و یهكهی دژه تیرۆر لە ئۆپهراسیۆنێکدا ناوچەکەیان کێوماڵ کردۆتەوە.
لێدوانەکان