رووخانی ٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە هۆی هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل لە شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە

یەکشەممە 23 ئایار 2021 - 21:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=1786

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە ووتەی بەرپرسێکی فەلەستینی، هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، بە لایەنی کەمەوە ٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون رووخاون.

جێگری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە غەزە لەم بارەیەوە ووتی، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل لە شەڕی ١١ ڕۆژەدا بۆ سەر غەزە هەروەها زیاتر لە ١٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکە زیانیان پێگەیشتووە.

ڕژێمی ئیسرائیل زیاتر لە دوو هەزار هێرشی ئاسمانی لە ماوەی ئەم ١١ ڕۆژە بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزە ئەنجام داوە و بەو بۆردومانانە یەکە نیشتەجێبووەکان و بینا بازرگانی و حکومییەکان کراوەتە ئامانج. لەم هێرشانەدا هەروەها زۆربەی کارگەکانی ناوچەی پیشەسازی غەزە رووخاون یان زیانیان پێگەیشتووە.
بەرپرسە فەلەستینییەکە زیانە مادییەکانی هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستی بە ١٥٠ ملیۆن دۆلار خەمڵاندی و وتیشی، هەڵسەنگاندنەکان هێشتا بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *