گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢
ساتی هێرشی سەرکەوتووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد-١٣٦ بۆ سەر ئامانجێک لە ئۆکرانیا.
ئەم ڤیدیۆیە دەتوانرێت بە یەکەم ڤیدیۆی ڕوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی ئێرانی هەژمار بکرێت کە لە ئۆکرانیا دەفڕێت و بەرەو ئامانجەکە دەڕوات و لەناوی دەبات.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان لەم هێرشەدا بینایەکی بەندەری ئۆدێسا کراوەتە ئامانج.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ئۆدێسا لە باشووری ئۆکرانیا. وەک لەم گرتە ڤیدیۆیانەی خوارەوەدا دیارە، هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵ دەدەن بە تەقەی بەردەوام فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بخەنە خوارەوە، بەڵام ئەم بەرپەرچدانەوەیە سەرکەوتوو نەبوو و هێرشەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ی سوپای ڕووسیا لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا.
ڕەنگە، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆدێسا تێکشکا بێت. میدیاکانی ئۆکرانیا پێیان وایە سوپای ڕووسیا زۆربەی هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانیەکانی بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ ئەنجام دەدات.
ڤیدیۆیەکی دیکەی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی سوپای ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە ئۆدێسا. بەپێی میدیاکانی ڕووسیا، لەم هێرشەدا سوپای ڕووسیا هێرشی کردۆتە سەر بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە شاری ئۆدێسا.
هێزەکانی ئۆکرانیا توانیان بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش لە لای لۆزوێ، ناوچەکانی ریدکۆدوب و نۆه و کارپیوکا لە باکووری لیمان کۆنتڕۆڵ بکەن. دواتر هێزەکانی ڕووسیا بە ئەنجامدانی دژە هێرش توانییان ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە. لە ئێستادا ململانێی قورس لەو ناوچانە بەردەوامە.
هێزەکانی ئۆکرانیا بە پێشڕەویکردن لەم میحوەرەدا، هەوڵدەدەن لە شارۆچکەی ئۆسڤاتۆ نزیک ببنەوە.
ڤیدیۆیەکی دیکەی لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی سوپای ڕووسیا بۆ سەر بینای بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە شاری ئۆدێسا.
لێدوانەکان