نەتەوە یەکگرتووەکان: پێشنیاری ئاگربەستی درێژخایەنمان پێشکەش بە لایەنەکانی یەمەن کردووە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن ڕاگەیاند کە پلانێکی نوێیان بۆ ئاگربەستی درێژخایەن پێشکەشی لایەنەکانی یەمەن کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلنەشرە، هانس گرۆندبرگ، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە: ئێمە پێشنیارێکمان بۆ لایەنەکان کردووە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ درێژترین ماوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین بۆ پێشنیارەکەمان.
گرۆندبرگ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاگربەست دەستکەوتێکی گەورە بوو و هیوادارین بگەینە چارەسەرێکی کۆتایی و ئاگربەستێکی بەردەوام کە کۆتایی بە شەڕی یەمەن بهێنێت.
ناوبراو ههروهها زیادی کرد: ئهگهر ئیرادهی سیاسی له لایهن لایهنهکانی یهمهنهوه نهمێنێت، ناتوانین بگهینه ئهنجامێک و ئهمهش بۆ سهرکهوتن پێویسته.
پێشتر هیشام شەرەف، وەزیری دەرەوەی حکومەتی رزگاری نیشتمانی یەمەن، ئاماژە بە سەرۆک شاند و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە ٧٧هەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی کردبووەوە: هەوڵەکان لە وڵاتانی دەستدرێژکار بۆ لاوازکردنی ئاگربەستی ئێستا و خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی و هێشتنەوەی یەمەن بە هەڵپەسێردراوی لە دۆخێکدا لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا بە تەواوی ڕەتدەکرێتەوە و قبوڵ ناکرێت.
هیشام شەرەف هەروەها ڕایگەیاندبوو: هەڵوێستی سەنعا ڕوون و دیارە و لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییە سەربازییەکان بۆ سەر یەمەن، هەڵگرتنی گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە و بەدیهێنانی چارەسەری سیاسی ئاشتیانە بۆ قەیرانەکان، هەروەها بەرقەراری ئاشتی بەردەوام و پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای رێزگرتن و دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر جەخت دەکاتەوە.
لێدوانەکان