برینداربوونی ٢ سەربازی زایۆنی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی لە نابلوس
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی لە نابلوس دوو سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی “فەلەستین ئەلئان”، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە) لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی لە باشووری شاری نابلوسی فەلەستین، هاووڵاتییەکی فەلەستینی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە دوو سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی دا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئهم هاووڵاتییه فهلهستینییه به ئۆتۆمبیلی تایبهتی خۆی له نزیک شارۆچکەی زایۆنی نشینی “جلعاد” هێرشی کردۆته سهر هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی.
ئەم ماڵپەڕە بە پشتبەستن بە سەرچاوە عیبریەکان ڕایگەیاندووە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو سەربازی رژێمی زایۆنیستی بریندار بوون. دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە هێزەکانی زایۆنیستیش تەقەیان لە ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە کردووە.
شایانی باسە ئێوارهی پێنجشهممهی ڕابردوو له ڕامهڵڵا له لایهن هاووڵاتییهكی فهلهستینی له بهنزینخانهیهكی باشووری ڕۆژئاوای ڕامهڵڵا چالاکیەکی دژە زایۆنی ئەنجام درا کە ئەنجامدەری چالاکییەکە کوژرا و پێنج زایۆنیش بریندار بوون.
لێدوانەکان