کشانەوەی هێزەکانی جۆرجیا لە ئەفغانستان

شەممە 22 ئایار 2021 - 19:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=1770

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری جۆرجیا کۆتایی هاتنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری جۆرجیا کۆتایی هاتنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆن و ئەرکە سەربازییەکانی ڕێکخراوی ناتۆ لە ئەفغانستان، جۆرجیا پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکردەوە کە بە کشانەوەی تەواوی ئەو هێزانە لە ئەفغانستان، پرۆسەکە کۆتایی پێ هات.
ئەو هێزانە کە ژمارەیان نزیکەی هەزار سەرباز دەبوون، لە بنکەی مەرماڵ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەزارشەریف لە ژێر فەرماندەیی هێزەکانی ئەڵمانیا جێگیر بوون.

جۆرجیا لە ساڵەکانی ڕابردوو نزیکەی ٨٧١ سەربازی لە ئەفغانستان دا هەبووە، کە لە بنکەکانی بگرام لە پارێزگای پەروان و مەرماڵ لە پارێزگای بەلخ جێگیر کرا بوون، کە لە ئەرکەکانیان، مەشق و ڕاوێژ و یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان، ئاماژەی پێ کراوە.
بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی بەرگریی جۆرجیا، لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە تا ئێستا ٣٢ کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە شەڕی ئەفغانستاندا کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *