نمایشی ناوازەی سوپای یەمەن بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ٢١ی ئەیلول + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ساڵیادی شۆڕشی ٢١ی ئەیلولدا، سوپای یەمەن پەردەی لەسەر کەرەستەی سەربازی نوێ لادا، لەوانە بەلەمە جەنگییەکانی عاسیف، مووشەکی کروزی قودس ٣ و مووشەکە بالیستیکیەکانی حاتەم، فەلەق، کەرار و هتد.
بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ٢١ی ئەیلولدا و لە میانەی نمایشی سەربازی، سوپای یەمەن لە گردبوونەوەی گۆڕەپانی ئەلسەبعین لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن، پەردەی لەسەر بەلەمە جەنگییەکانی عاسیف، مووشەکی کروزی قودس ٣ و مووشەکە بالیستیکیەکانی حاتەم، فەلەق، کەرار و بەحر ئەلئەحمەر لادا. لە نێو ئەم مووشەکانەدا مووشەکی حاتەم زۆر لە مووشەکی “خەیبەر شکێن”ی ئێران دەچێت.
جێی ئاماژەیە کە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ترسنۆکانەی هاوپەیمانی سعوودیە بۆ سەر یەمەن، هێزە چەکدارەکانی ئێران و گروپەکانی خۆڕاگری دەستیان بە هاوکاریی کردنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و سوپای یەمەن کرد و بە گواستنەوەی نمونە و زانستی دروستکردنی چەندین جۆر مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و ئامێرەکانی تر پاڵپشتی خەڵکی یەمەنیان کرد.
لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵکی یەمەن لە خیانەت و بەکرێگیراوەیی عەبدڕەبە مەنسوور هادی و حکومەتەکەی لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت سعوودیە بێزار بوون و لە شارە جۆربەجۆرەکانی یەمەن گردبوونەوەی بەرفراوانیان لە دژی ڕێکخست. لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٤، کاتێک ئەنساروڵڵا گەیشتە شاری سەنعا، هادی دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی یەمەن کێشایەوە و بەرپرسانی حکومەتەکەی لەلایەن پەرلەمانی یەمەنەوە لە کارەکانیان دوورخرانەوە. دوای ئهم پێشهاتانه و كۆنتڕۆڵكردنی حكومهت له لایهن ئهنساروڵڵاوە، سعوودیه و ئیمارات هاوپهیمانییان له دژی گهلی یهمهن و ئەنساروڵڵا پێكهێنا و به پشتیوانی مهنسوور هادی و هاوپهیمانهكانی، هێرشیان كرده سهر تەواوی یهمهن.
لێدوانەکان