پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە درێژەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا، ١٤ فەلەستینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی و هەڵگرتنی چەک دەستبەسەر کران.
– لە ١٥ی ئەیلول، لە هێرشی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی کەفر دان لە رۆژئاوای جنین، لە باکووری کەرتی رۆژئاوا، “عادی تەراد هیشام سەڵاح”، هەرزەکارێکی تەمەن ١٦ ساڵەی فەلەستینی ، لەلایەن سەربازانی زایۆنیستەکانەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
– لە ١٤ی ئەیلول، کەناڵی ٧ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ٢٠٧ کۆچبەری جوولەکە لە ئەسیوپییەوە چوونەتە ناو فەلەستینی داگیرکراوەوە.
– لە ١٤ی ئەیلول، “عەبدوڵڵا بن زاید ئەلنەهیان”، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئابووری سەردانی فەلەستینی داگیرکراویان کرد.
– بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماسی فەلەستین، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا و جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم وڵاتە، داوای یەکڕیزی میللەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی رژێمی زایۆنیستی کرد.
– بەرپرسی هەواڵگری سوپای رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، ئەگەر حزبوڵڵای لوبنان نەبوایە، لوبنان پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی ئاسایی دەکردەوە.
– لە ١٨ی ئەیلول سەربازانی رژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر قوتابخانەی کچانی فەلەستینی لە شارۆچکەی عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک خوێندکار بریندار بوون.
– ڕۆژی ١٨ی ئەیلول، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاسمانی شاری نابلوس دوای تەقەکردن لە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین کەوتە خوارەوە.
– باراک راڤید، رۆژنامەنووسی ئیسرائیلی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
– ڕۆژی ١٦ی ئەیلول، سەرەڕای رێوشوێنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری قودس، ٦٠ هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریان کرد.
– لە ١٨ی ئەیلول، مەحمود عەباس، بەرپرسی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
– هەفتەی رابردوو رۆژنامەی ماریڤ ی عیبری رایگەیاند، چەند کەسێکی نەناسراو توانیویانە بچنە ناو بنكەی “شەبتا” و سێ چەکی ئەفسەرانی تۆپخانەكانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بدزن كە لە خەودا بوون.
– لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران.
لێدوانەکان