پێشهاتەکانی سووریا، ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ لە پارێزگای حەلەب، دوو سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا.
١- حەلەب:
– لە ١٨ی ئەیلولدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بارەگایەکی هاوبەشی سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی قەرموغ لە نزیک شاری کۆبانێ (عەین عەرەب) کردە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربان و زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
– لە ١٨ی ئەیلول، لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر سەنگەرەکانی سوپای سووریا لە گوندی جیشان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، دوو سەربازی سوری گیانیان لەدەست دا.
– لە ١٦ی ئەیلول، سوپای سووریا لە هێرشێکی تۆپخانەیی پێگەکانی چەكدارەكانی گوندی كەفەرعەمە لە رۆژئاوای حەلەبی كردە ئامانج.
٢- ئیدلب:
– لە ١٥ی ئەیلول، سەربازێکی سوپای سووریا لە میحوەری سەراقب کوژرا.
– لە ١٥ی ئەیلول، پێگەكانی چەکداران لە گوندی ئەلرویحە و حرش بێنین لە باشووری ئیدلب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
– لە ١٧ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانیان لە نزیک شارۆچکەی حەفسەرجە لە باکوری رۆژئاوای شاری ئیدلب کردە ئامانج.
– لە ١٧ی ئەیلولدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانیان لە نزیک گوندی شێخ یوسف لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیدلب کردە ئامانج.
٣- دەرعا:
– لە ١٧ی ئەیلول، بارەگای هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شاری ئەنخەڵ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا.
– لە ١٥ی ئەیلول، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا لەلایەن چەکدارانی نەناسراو لە شاری سنامین کوژرا.
– لە ١٤ی ئەیلول، دوو تهرمی نهناسراو له نزیک شارۆچكهی تهل شههاب له ناوچەکانی رۆژئاوای شاری دهرعا دۆزرانهوه.
– لە ١٣ی ئەیلول، یهكێک له فهرماندهكانی پێشووی هێزه چهكدارهكان له لایهن چهكدارانی نهناسراوهوه له شاری ئهلمهسیرفه تیرۆر كرا.
– لە ١٢ی ئەیلول، لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو بۆ سەر پاسێکی هێزەکانی سوپای سووریا لە نزیک شاری نیو سیتی، چوار سەربازی سوری بریندار بوون.
– لە ١٥ی ئەیلول، پێگەکانی چەکداران لە گوندی ئەلرویحە و حرش بێنین لە باشووری ئیدلب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
– لە ١٥ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکان لە نزیک شارۆچکەی حەفسەرجە لە باکوری رۆژئاوای شاری ئیدلب کردە ئامانج.
– لە ١٥ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانیان لە نزیک گوندی شێخ یوسف لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیدلب کردە ئامانج.
٤- دێرەزوور:
لە ١٦ی ئەیلول هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ناوچەی زیبان دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.
٥- رەققە:
لە ١٦ی ئەیلول، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای M4 و ناوچەکانی نزیک عەین عیسایان کردە ئامانج.
٦- حەسەکە:
– لە ١٦ی ئەیلول، سەرچاوەی مەیدانیی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لەبارەی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە باشووری شاری ئەلشەدادی لە پارێزگای حەسەکە بڵاوکراونەتەوە.
– لە ١٥ی ئەیلول چەكدارانی سەر بە توركیا بە هێرشێكی تۆپخانەیی ناوچەکانی نزیک تل تەمریان كردە ئامانج.
٧- حومس:
لە ١٣ی ئەیلول لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو، لە بیابانی تدمۆر چوار سەربازی لیوای قودس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
٨- دیمەشق:
لە ١٧ی ئەیلولدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی چەندین مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری دیمەشق کرد. ئەم هێرشە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج سەربازی سووریا و زیانی ماددی لەو شوێنانە کەوتەوە.
٩- لە ١٥ی ئەیلول، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماسی فەلەستین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا، جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم وڵاتە کرد، و داوای یەکڕیزی میللەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
١٠- له ١٧ی ئهیلول ناوهندی ئاشتهوای ڕووسیا له سووریا رایگهیاند: چهكدارهكان ٣ جار ئاگربهستیان له ناوچهی ئیدلب پێشێل كردووە.
١١- له ١٦ی ئهیلولدا وهزارهتی بهرگری توركیا كوژرانی دوو کەس لە هێزە کوردییەکانی له ناوچهی ئۆپهراسیۆنی کانی ئاشتی راگهیاند.
لێدوانەکان