گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هێرشی سوپای ئۆکرانیا بۆ شکاندنی هێڵی بەرگری سوپای ڕووسیا لە گوندی پراڤدینا لە میحوەری ڕۆژئاوای خێرسۆن، ئێوارەی دوێنێ شکستی هێنا.
بەپێی راپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بە پشتبەستن بە عەقید رۆدیان کۆلاگین، فەرماندەی تۆپخانەی ٩٢ی میکانیزەکراوی سوپای ئۆکرانیا، رووسیا بە بەکارهێنانی درۆنەکانی شاهیدی ١٣٦ی ئێرانی باڵ دێلتا کە بە رەنگی چەکی ڕووسی لەژێر ناوی (Geran 2) نەخشێنراون، لە میحوەری باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ بەکارهێنراون. عەقید کۆلاگین لەم چاوپێکەوتنەدا زیادی کرد: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە ناوچەی ژێر فەرماندەیی ئەو دوو هاویتزری ١٥٢ ملم و دوو هاویتزەری ١٢٢ ملم و دوو زرێپۆشیان تێکشکاندووە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان دەربارەی ئەو چەکانەی کە سوپای ئۆکرانیا بەکاریان دەهێنێت، دەتوانرێت ئاماژە بە هاویتزی ١٥٢ ملم لە جۆری ماستا یان ئاکاتسیا (بەرهەمی سۆڤیەت)، هاویتزی ١٢٢ ملم لە جۆری RM-70 (بەرهەمی چیک) و M270 ( بەرهەمی ئەمریکا) بکرێت.
لێدوانەکان