ئایا داعش دەگەڕێتەوە ڕۆژئاوای دەرعا؟

شەممە 17 ئه‌یلول 2022 - 00:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=17534

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوای ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا بۆ سەر گروپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دەرعا لە ساڵی ٢٠١٨، گومان دەکرا کە ئەم گروپە لە دەرعا هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام دوای چوار ساڵ ئەم گروپە تیرۆریستییە دەستی بە چالاکییەکانی لەم پارێزگایە کردووەتەوە.

دوابەدوای ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا لەدژی گروپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دەرعا لە ساڵی ٢٠١٨، بارەگای سەرەکی ئەم گروپە لە ناوچەکانی رۆژئاوای دەرعا لەناو برا و دەیان کەس لە ئەندامانی داعش بەرەو وادی یەرموک هەڵهاتن. دوای ئەمە وا گومان دەکرا کە گروپی داعش لە دەرعا هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام ئێستا دوای چوار ساڵ چالاکییەکانی داعش لە لایەن شانە نووستوەکانی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە دەستی پێکردووەتەوە.

له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا سوپای سووریا زنجیره‌یه‌ک ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی له‌ شاره‌كانی ته‌فەس و یادودە و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک له‌ چەکدارانی داعش و فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كانی كوژراون. ئەمەش دەریدەخات کە گروپی داعش لە هەوڵی زیادکردنی چالاکییەکانیدایە لەو ناوچانەدا.

لە سایەی زیادبوونی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری سووریا بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا، ئەوەی دیارە بە فەرمانی ئیسرائیل چالاکییەکانی داعش زیاتر بووە. لە ساڵانی قەیرانی سووریادا، ئیسرائیل یارمەتی پزیشکی و سەربازی و لە هەمووی گرنگتر، یارمەتی هەواڵگریی پێشکەش بە گروپە جۆراوجۆرە تیرۆریستییەکان دەکرد کە بنکەکانیان لە باشووری سووریا بوون.

تا ئێستا سەرەڕای هەبوونی زانیاری لە کردەوەکانی داعش، هیچ بڕیارێک بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئەم گروپە و شانە نووستوەکانی نەدراوە. دامودەزگا ئەمنییەکانی سووریا لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی ئەمنی سنوورداردان بۆ سەر فەرماندە مەیدانییەکان و پلە باڵاکانی داعش، هەر وەک چۆن لە مانگی ڕابردوو یەکێک لە فەرماندەکانی داعش لە کاتی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژرا؛ چونکە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنیانە تێچووی مرۆیی و ماددی کەمترە لە چاو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و کێشە و بۆشایی لە پێکهاتەی گروپە تیرۆریستی و چەکدارەکاندا دروست دەکات.

لەگەڵ کەمبوونەوەی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی سەر سوپای سووریا لە پارێزگای دەرعا بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، خەڵکێکی زۆر خوازیاری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای سووریان بۆ سەر بنکەکانی گروپە چەکدارەکان و داعش، چونکە ئەو توخمانە، بە کردەوەی تیرۆریستی و چەکداری، ڕێگری لە ئەندامانی چەکداران بۆ گەیشتنیان بە پلانی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکەن وە هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی سووریا بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر کۆمەڵگا بێ ئەنجام دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *