عەبدولمەلیک حوسی: هاوپەیمانی سعوودیە ئاسایش و سەقامگیری میللەتی یەمەنی کردە ئامانج
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، عەبدولمەلیک حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: هاوپەیمانی دەستدرێژکار توانا ماددییەکانی خۆی بۆ تێکدان و ئاژاوەگێڕی و هێرشکردنە سەر ئاسایش لەژێر ناونیشانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ئاراستە کرد.
سهید عهبدولمهلیک بەدرەدین حوسی، ڕێبەری بزووتنهوهی ئهنساروڵڵای یهمهن رایگهیاند كه هاوپهیمانی دهستدرێژكاری سعوودیه، جگه له ئهنجامدانی دهستدرێژیی سهربازی و کوژران، شهڕێكیان بۆ بهئامانجكردنی ئاسایش و سهقامگیری میللی ئهم وڵاته دهستپێكرد.
ناوبراو وتیشی، هاوپەیمانی سعوودیە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکفیرییەکان و ئەوانی تر، هەموو هەوڵێکیان خستەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی تاوانکارانەی وەک تەقینەوە.
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕایگەیاند، لە سایەی فەزڵی خودا و هەوڵی وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم دامودەزگا ئەمنییەکان، هاوپەیمانی سعوودیە نەیتوانی بە ئامانجەکانی بگات، دوژمن هەوڵی تیرۆرکردنی دەوڵەتمەدار و کەسایەتییە جەماوەرییەکانی دژبەری ئەم هاوپەیمانییەی دا و زۆربەی ئەم هەوڵانە شکستیان هێنا.
ناوبراو جەختیشی كردەوە كە ئاسایش لە پێشینەی ئەركەكانی ئێمەیە و وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی ئەركەكانیدا بۆ پاڵپشتیكردنی میللەت و بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری کار دەکات.
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: پەیامی ئێمە بۆ دوژمن لەم نمایشە سەربازییەدا ئەوەیە کە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بەم دامەزراوە ئەمنییە شکستی هێنا و ئێمە هۆشداری دەدەینە دوژمنان لە بەردەوامی پیلانگێڕییەکانیان لە بەئامانجکردنی یەمەن، میللەت و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی.
ڕێبەری ئەنساروڵڵا جەختی کردەوە: ئاسایشی یەمەن لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی عەرەب و ئیسلامی دراوسێیە.
لێدوانەکان