هۆکاری ناکۆکییەکانی نێوان ئەشرەف غەنی و ژەنەراڵ دۆستوم لە فاریاب
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گۆڕینی پارێزگاری فاریاب لەلایەن ئەشرەف غەنی سەرۆکی کۆماری ئەفغانستانەوە، ناڕەزایەتی ژەنەراڵ دۆستوم و خەڵکی ئەو پارێزگایەی بە دوای خۆیدا هێنا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گۆڕینی پارێزگاری فاریاب لەلایەن ئەشرەف غەنی سەرۆکی کۆماری ئەفغانستانەوە، ناڕەزایەتی ژەنەراڵ دۆستوم و خەڵکی ئەو پارێزگایەی بە دوای خۆیدا هێنا.
دوای لەسەرکار لادانی “نەقیبوڵا فایق” و دانانی “موحەمەد لوغامنی” وەک پارێزگاری فاریاب لەلایەن ئەشرەف غەنیەوە، ژەنەراڵ عەبدولڕەحیم دۆستوم داوا لە خەڵک و ئەندام پەرلەمانەکانی کرد ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەم بڕیارە دەرببڕن، دوای ئەو داواکارییە خەڵک و چەکدارانی سەر بە ژەنەراڵ دۆستوم گردبوونەوەی فراوانیان لە شاری مەیمەنە ئەنجام دان و رایانگەیاند کە رێگە بە هاتنی لوغامنی بۆ پارێزگای فاریاب نادەن و ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان ئۆتۆنۆمی ڕادەگەیەنن.
ژەنەراڵ دۆستوم کە سەرکردایەتی پارتی بزوتنەوەی ئیسلامی و بەشێوەیەک نەتەوەی ئۆزبەک و تورکمانی ئەفغانستان دەکات، لەو باوەڕەیە، ئەشرەف غەنی دەبێت بۆ دیاریکردنی پارێزگار ڕاوێژ لەگەڵ ئەوان و نوێنەرەکانی بکات و بە پێچەوانەوە سوکایەتیکردن بە خەڵکە و جێگای قبوڵ نیە.
دۆستوم لەم دواییەدا پێشنیاری دانانی ژەنەراڵ “موراد عەلی موراد”ی بۆ پارێزگاری نوێی فاریابی کرد بوو کە تا ئێستا حکومەتی ئەشرەف غەنی هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.
ئەم بارگرژییە دەکرێت وەک سەرەتای جەنگی ساردی نێوان ئەشرەف غەنی و سەرانی ئۆزبەک و تورکمانی ئەفغانستان بزانرێت و ئەوەی دیارە دوای سەرکوتکردنی فەرماندەکانی هەزارە لەلایەن ئەشرەف غەنیەوە ئەمجارە بۆنەی ئۆزبەک و تورکمانەکان هاتووە.
لێدوانەکان