شەهید بوونی دوو فەلەستینی لە جنین / کوژرانی ئەفسەرێکی زایۆنیستی
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوابەدوای ئاڵوگۆڕی تەقە لە نزیک بەربەستە ئەمنییەکانی شارۆچکەی زایۆنی “جان نیر” لە نزیک جنین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوو گەنجی فەلەستینی شەهید بوون و لە هەمان کاتدا لە نابلوس و ئەلخەلیل شەڕ و پێکدادانی قورس ڕوویداوە.
میدیاکانی ئیسرائیلی رایانگەیاند کە دوو فەلەستینی چەکدار هەوڵیانداوە بچنە ناو ناوچەی نیشتەجێبوونی “جان نیر” لە نزیک خاڵی پشکنینی ئەلجەلمە لە نزیک جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، کە گروپێکی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، و لە ئەنجامدا شەڕی و پێکدادان دروست بووە.
ئەم میدیایانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە سەرەتادا دوو گەنجی فەلەستینی بە سەختی بریندار بوون و دواتر گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەلجەلمە لە باکووری شاری جنین، ئەفسەرێکی ئیسرائیلی کوژراوە.
لێدوانەکان