گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢

چوارشەممە 14 ئه‌یلول 2022 - 07:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=17444

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای زاپۆریژیا، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. دەوترێت لەم ناوچەیە کارگەی ریسایکل هەیە.

– میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی داروپەردووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپای ڕووسیا لە هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانیەکانی بۆ سەر شاری کۆپیانسک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید-١٣٦ (دروستکراوی ئێران)ی بەکارهێناوە. ئۆکراینییەکان ئەم هێرشەیان بە بێ سەرکەوتوو ناوبردووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیان خستۆتە خوارەوە! بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، تەقینەوەکە و لێدانی ئامانجەکە پشتڕاست دەکرێتەوە و بانگەشەی ئەوانیش سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە راست نییە.

میدیاکانی ڕووسیا جۆری ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی Geran-2 ناوە کە زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید ١٣٦ی ئێران دەچێت. هەروەها ئەم ناوە لەسەر باڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە زمانی ڕووسی نووسراوە.

جێی ئاماژەیە کە ناوچەی کۆپیانسک و ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ، لەوانە: بالاکلیا، ئیزیۆم و دۆریچنا، کە ڕووبەرەکەیان نزیکەی ٥٩٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە کاتی پاشەکشەی ئەم دواییەی سوپای ڕووسیادا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکراونەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕووسیا، لە ١٢ی ئەیلولدا، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی بۆینگ ٧٤٧ بارێکی سەربازی (پێدەچێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بێت) لە ئێرانەوە گەیاندۆتە فڕۆکەخانەی شێرمێتیڤۆ لە پارێزگای مۆسکۆ و ئەو شوێنەی جێهێشتووە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە فڕینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی لە بەرەکانی جەنگی ئۆکرانیا کە دەوترێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یەسیری دروستکراوی ئێرانە. لەم گرتە ڤیدیۆییەدا تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بە هاوکاری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هێرش دەکەنە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی یەسیر نموونەیەکی پەرەسەندووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سێبەرە، کە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سکان ئیگلەوە (دروستکراوی ئەمریکا) ئەندازیاری پێچەوانە کراوە. کامێرای کارەبایی و ژێر سوور، سەقفی بەرزی فڕین، تیژڕەوی کارکردن و بەردەوامی گونجاوی فڕینی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە وا دەکات جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سیخوڕی، وردتر و کوالێتی بەرزتر بێت. ڕەنگە ئەم تایبەتمەندییە کردارییانە ڕووسەکان گەیاندووە ئەم بڕیارە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئێران بەکاربهێنن!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *