پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دەیڤید بارنیا، سەرۆکی دەزگای سیخوڕی موساد لە کۆنفرانسی دامەزراوەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل تەنانەت دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و زیندووکردنەوەی ئەم ڕێکەوتنە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی تێکدەرانە لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەدات.
– ڕۆژی ١١ی ئەیلول، یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.
– ڕژێمی زایۆنی بۆ ماوەی ٦ مانگ شێخ ناجێح باکیرات، جێگری بەڕێوەبەری ئەوقافی قودسی ئیسلامی لە چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا قەدەغە کرد.
– لە ١١ی ئەیلول، ژمارەیەک لە زایۆنیستەکان لە بەردەم ماڵی بێنی گانتز وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی خۆپێشاندانیان کرد و داوایان کرد هەوڵ بدرێت بۆ ئازادکردنی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی کە لە غەززە بەدیل گیراون.
– لە ١١ی ئەیلول، سوپای رژێمی زایۆنیستی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازیی بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە قەلقیلیە لە کەرتی رۆژئاوا راگەیاند.
– لە ١٩ی ئەیلول، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین تەقەیان لە بازگەی حوارە لە باشووری شاری نابلوس كرد.
– “دەیڤید بارنیا”، سەرۆکی دەزگای سیخوڕی موساد، لە کۆنفرانسی دامەزراوەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ڕایگەیاند کە تەنانەت دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و زیندووکردنەوەی ئەم ڕێکەوتنە، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە تێکدەرەکانی دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
– لە ١٣ی ئەیلول، هێزەکانی ڕێکخراوی بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە زیندانی عوفەر لە زیندانیانی فەلەستینییان داوە.
– کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە سوپای ئەم ڕژێمە لە هەندێک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنییەکانی ئەم دواییەی لە کەرتی ڕۆژئاوا، لەوانەش شارەکانی جنین و نابلوس، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری بەکارهێناوە.
– لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران.
لێدوانەکان