گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢
سوپای ڕووسیا بەتەواوی لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ کشایەوە و سوپای ئۆکرانیا ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵ کردەوە. وەک پێشبینی کرا، هێزەکانی ڕووسیا لە باکوری خارکیڤ بۆ سنوورە نێودەوڵەتییەکان پاشەکشەیان کرد و لە ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ، ئەو هێزانە بۆ پشت ڕووباری سکیل کشانەوە، و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سکیل تاکە ناوچەی پارێزگای خارکیڤن کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا دان.
بەم شێوەیە و لەگەڵ پاشەکشەکانی ڕۆژانی رابردوو نزیکەی ٨٨٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پارێزگای خارکیڤ بۆ ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ئۆکرانیا گەرایەوە.
شایانی باسە لە کاتی کشانەوەی سوپای ڕووسیا لەو ناوچانە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ڕەچەڵەک ڕووسی لەو ناوچانە لە ترسی جینۆساید و دەسبەسەر کردنیان و .. بۆ سنوورەکانی ڕووسیا هەڵاتن.
ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا، ٢٩٣ فڕۆکەی سەربازی، ١٥٣ هێلیکۆپتەر، ١٩٣٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٧٤ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٤٨٩١ تانک و زرێپۆش، ٨٣١ موشەک هاوێژ، ٣٣٧٩ تۆپ و هاوەن، ٥٤٩٩ ئۆتۆمبێلی سەربازیی تایبەتی سوپای ئۆکرانیا لەناو چووە.
فڕۆکەیەکی جەنگی سوخۆی سو-٢٥ (Su-25)ی سوپای ڕووسیا لە کاتی هەڵفڕین لە ڕێڕەوی فڕین لە نیمچە دوورگەی کریمە لە کەنارەکانی باکووری دەریای ڕەش، بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە کەوتە خوارەوە.
سوپای ڕووسیا هێرشی کردە سەر کۆگای تەقەمەنی و سەنگەرەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باکووری ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک. ئەم هێرشە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە، کە ئاماژەیە بۆ سووتانی کۆگای تەقەمەنی ئۆکرانیا.
لێدوانەکان