شارۆچکەی جەلریز کەوتە دەست تالیبانەوە + وێنە و ڤیدیۆ

شەممە 22 ئایار 2021 - 11:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=1740

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شارۆچکەی جەلریز لە پارێزگای مەیدان وەردەکی ئەفغانستان پاش چەند ڕۆژ لە پێکدادانەکان کەوتە دەست تالیبانەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شارۆچکەی جەلریز لە پارێزگای مەیدان وەردەکی ئەفغانستان پاش چەند ڕۆژ لە پێکدادانەکان کەوتە دەست تالیبانەوە.

پێکدادانەکان لە شارۆچکەی جەلریز لە ٢٧ی ئازاری ئەم ساڵ بە هۆی نائەمنی رێگای مەیدانشەهر-بێهسود لەلایەن تالیبانەوە و دواتر ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەفغانستان لەو شارۆچکەیە لە ٣٠ی ئازار ڕووی لە زیادبوون کرد.

ئۆپەراسیۆنەکە لە ١ی نیساندا بەبێ ئەنجام کۆتایی هات، و لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هێرشەکانی تاڵیبان جارێکی دیکە ڕووی لە زیادبوون کردەوە و توانیان دەست بەسەر چەند خاڵێکی سەربازی لەو شارە بگرن. دۆڵی سەنگلاخ وەک دوایین پێگەی سوپای ئەفغانستان لە جەلریز هەروەها لە رۆژی رابردوو لەلایەن تالیبانەوە کۆنترۆل کرا.
بەردەوامی هێرشەکانی تاڵیبان لە جەلریز بووە هۆی کشانەوەی تەواوەتی و خۆ ڕادەستکردنی بەشێکی هێزەکانی سوپا بە چەکدارەکانی تاڵیبان.
بە هۆی ئەو هێرشانەدا چەندین کەس لە هێزەکانی سوپای ئەفغانستان کوژران و برینداربوون و زیاتر لە ٣٧ کەسی دیکەش لەلایەن تالیبانەوە بە دیل گیراون. تالیبان هەروەها دەستی بەسەر ١٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی و شەش تانک و سێ ئۆتۆمبێلی دیکە گرتووە.

کۆنترۆڵ کردنی جەلریز لەلایەن تاڵیبانەوە زەنگی مەترسی بۆ مەیدانشەهر (ناوەندی پارێزگای مەیدان وەردەک) و دایمیرداد و حسەی یەکەم و بێهسود و ناوەندی بێهسود لێ دەداتەوە و لەبەر ئامادەبوونی کوچییەکان (هۆزەکانی کۆچەری هاوپەیمانی تاڵیبان) لە ڕیزەکانی تاڵیباندا ئەم مەترسییە بۆ شیعەکان و خەڵکی هەزارە زیاتر دەبێت.

پێشتر یەکینەکانی خەڵکی لەژێر فەرمانی عەبدولغەنی عەلیپور بە ڕاگرتنی تاڵیبان لە دەوروبەری بێهسود، ڕێگریان لە هەڵکشانی پێکدادانەکان بۆ ناوچەکانی دیکە، لەوانەش پارێزگای بامیان کرد بوون، بەڵام ئێستا لەگەڵ لابردنی عەبدولغەنی عەلیپور لەلایەن هێزە حکومیەکانی ژێر فەرمانی ئەشرەف غەنی، مەترسی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە لەلایەن تالیبانەوە زیاتر هەستی پێ دەکرێت.

چەکدارانی تالیبان لە یەکێک لە بنکەکانی سوپای ئەفغانستان لە شارۆچکەی جەلریز
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *