شەڕ و پێکدادانی قورسی کەتیبەکانی قودس و هێزە داگیرکەرەکان لە جنین / میسر نیگەرانە لە پەرەسەندنی هێرشەکانی سەر جنین
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرچاوە فەلەستینیەکان لە شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان کەتیبەکانی قودس و هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە جنین هەواڵیان دایەوە.
یەکەی جنین لە کەتیبەکانی قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هێزەکانیان سەربازە داگیرکەرەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان لە دەوروبەری کەمپی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا کردووەتە ئامانج کە هەوڵیان داوە بچنە ناو کەمپەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە میدیاکانی عیبری دانیان بەوەدا ناوە کە دەسەڵاتدارانی میسر وێڕای ڕەخنەگرتن لە پەرەسەندنی هێرشەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا، هۆشدارییان داوەتە کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی کە ڕەنگە ڕەوشی کەرتی ڕۆژئاوا لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
شەوی ڕابردوو، کەناڵی ١١ی تەلەفزیۆنی (کان)ی ڕژێمی زایۆنیستی، لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری کاربەدەستانی میسرەوە – بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت – لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند کە “لایەنی میسری نیگەرانە لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییەی کەرتی ڕۆژئاوا”.
لێدوانەکان