پێشهاتەکانی فەلەستین، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بەپێی سەرچاوە فەلەستینییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧ هەزار و ٢١٦ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە نێویاندا ٤١٣ ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دراوە.
– لە ٦ی ئەیلول، دوای هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری جنین، گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی “محەمەد موسا سەباعنە” شەهید بوو و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون. لەم هێرشەدا سەربازانی زایۆنی ماڵی “ڕەعد حازم”ی ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی تەلئەبیبیان ڕووخاند.
– ئۆرنا باربیڤای، وەزیری ئابووری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە بڕیارە ئەم ڕژێمە لە ساڵی ٢٠٢٣دا نووسینگەیەکی بازرگانی لە مەغریب بکاتەوە.
– لە ٧ی ئەیلول، “یونس تایە”، فەلەستینی تەمەن ٢١ ساڵی دانیشتووی کەمپی ئەلفارعە لە باشووری شاری توباس، لەلایەن سەربازانی زایۆنیستیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
– بەپێی سەرچاوە فەلەستینییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧ هەزار و ٢١٦ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە نێویاندا ٤١٣ ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دراوە.
– لە ٧ی ئەیلول، سەربازانی زایۆنیستی بۆ ٢٠٦مین جار خانوو و چادری فەلەستینیەکانیان لە گوندی ئەلعەراقیب لە بیابانی نەقیب ڕووخاند.
– هەندێک لە میدیاکانی ئەفریقا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ کۆنگۆ لە بواری فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەمنیەتی ئەلیکترۆنی واژۆ دەکات.
– لە ٨ی ئەیلول، سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی ئەلهەدەف لە شاری جنین، و باوکی دوو ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنەکەی ئەم دواییەی ناوچەی غوری ئوردن ـیان دەستگیرکرد.
– لە ٩ی ئەیلول، هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی بەیت دێجن و بیتا لە باشووری نابلوس و لەگەڵ فەلەستینییەکان پێکدادانیان کرد. بەپێی ئامارەکانی مانگی سووری فەلەستین، لەم پێکدادانانەدا ١٧ فەلەستینی بریندار بوون.
– سهرۆكوهزیرانی رژێمی زایۆنیستی یائیر لاپید له سهردانهكهی بۆ بنكهی ئاسمانی نیفاتیم لە باشووری فهلهستینی داگیركراو، له تهنیشت فڕۆكهیهكی شهڕكهری ئێف-٣٥ی هێزی ئاسمانی ئهم رژێمه، لێدوانی دژ به ئێران دا. ناوبراو ههڕهشهی ئهوەی كرد كه “ئهگهر ئێران له ههوڵی بهدهستهێنانی چهكی ئهتۆمی بهردهوام بێت، دهستی درێژی ئیسرائیل و تواناكانی دهبینێت”.
– لە ٩ی ئەیلول، سەرەڕای رێوشوێنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری قودس، ٦٠ هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریان کرد.
– لە ١١ی ئەیلول، سوپای رژێمی زایۆنیستی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازی بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە قەلقیلیە لە کەرتی رۆژئاوا راگەیاند.
لێدوانەکان