کوژرانی ٩ ئەندام و ٢ سەرکردەی داعش لە عێراق

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 13:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=17360

هەواڵی جیهانی ئیسلام، بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق رایگەیاند، لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەم وڵاتە ١١ تیرۆریستی داعش کوژراون کە ٢ کەسیان سەرکردەن.

بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەرکەوتنی هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی لە پارێزگاکانی ئەنبار (ڕۆژئاوا) و دیالە (ڕۆژهەڵات) ڕاگەیاند.

بەپێی زانیاریەکان، هێزە هەواڵگرییەکانی سەر بە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچە بیابانییەکانی ئەنبار و ناوچەی”حەمرین”ی دیالە چەندین چالاکیی هەواڵگرییان ئەنجام داوە و توانیویانە دوو حەشارگەی داعش بدۆزنەوە.

دوای گواستنەوەی ئەم زانیاریانە بۆ بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێرشی ئاسمانی و هێلیبۆرن بۆ سەر ئەم دوو حەشارگەی داعش ئەنجامدرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *