دەرکەوتنی ڕۆژنامەنووسێکی جەزائیری لە کەناڵی زایۆنیستی هەرای نایەوە

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 11:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=17356

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسێکی جەزائیری وەک میوان لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی “i24″ی ڕژێمی زایۆنیستیدا، شەپۆلێکی توڕەیی و ناڕەزایەتی چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جەزائیری لێکەوتەوە.

ڕۆژنامەنووسی جەزائیری “عەبدۆ سەمار” بە بەشداریکردن لە بەرنامەی “مەغریب” کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی “i24” بە زمانی عیبری پەخش کرا، بووە میوانی ئەم کەناڵە زایۆنیستییە.

عەبدۆ سەمار کە لە پاریسەوە میوانی ئەم بەرنامەیە بوو، وەک ڕۆژنامەنووس و دامەزرێنەری ماڵپەڕی هەواڵی فەرەنسی “ئەلجەزیرە پارت” ناسێندرا.

ئەم تەلەفزیۆنە ئیسرائیلییە لە بەرنامەی “مەغریب” باس لە قەیرانی ئێستای نێوان ڕەبات و تونسی کرد؛ قەیرانێک کە لە ئەنجامی پێشوازی فەرمی سەرۆکی تونس “قەیس سەعید” لە سەرۆکی بەرەی پۆلیساریۆ، لە پەراوێزی هەشتەمین لوتکەی کۆڕبەندی هاوکاری ژاپۆن و ئەفریقا (TICAD) زیاتر بووەوە.

خاوەنی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە عیبری زمانە بازرگانێکی زایۆنییە بە ناوی “پاتریك دراما”، کە لە مانگی تەمموزی ٢٠١٣ لە ڕێگەی ستۆدیۆی سەرەکی لە شاری تەلئەبیبەوە دەستی بە کارکردن کردووە. ئەم تەلەفزیۆنە لە ئەمریکا، فەرەنسا و ئیماراتیش ئۆفیسی هەیە.

دەرکەوتنی عەبدۆ سەمار لەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە جەزائیر توڕە کردەوە و زۆر لەو کەسانەش ئیدانەی ئەو کارەیان کردەوە.

“ڕەزا ئەلجەزایری” لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا ڕەخنەی توندی لەم ڕۆژنامەنووسە گرتووە و نووسیویەتی: “لە کۆتاییدا عەبدۆ سەمار دەچێتە باوەشی زایۆنیەکان و بە دەرکەوتنی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی زایۆنیستی، ڕەخنە لە جەزائیر دەگرێت و بەرگری لە مەغریب و ڕژێمە ڕیسواکەی دەکات.”

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جەزائیری ڕۆژنامەنووس سەماریان بە بەکرێگیراو و خیانەتکار تۆمەتبار کردووە و دەڵێن ئەو هەموو هێڵە سوورەکانی جەزائیری پێشێل کردووە و بە ئاشکرا بەشداری لە میدیاکانی زایۆنیستی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *