پەیامی پیرۆزبایی ئەنساروڵڵا بۆ گەل و بەرخۆدانی فەلەستین

هه‌ینی 21 ئایار 2021 - 21:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=1727

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: محەمەد عەبدولسەلام گوتەبێژ و سەرۆکی دانوستانەکانی ئەنساروڵڵا بە ناوی گەلی یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی فەلەستین و بەرخۆدانی فەلەستین بەسەر ئیسرائیلدا کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: محەمەد عەبدولسەلام گوتەبێژ و سەرۆکی دانوستانەکانی ئەنساروڵڵا بە ناوی گەلی یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی فەلەستین و بەرخۆدانی فەلەستین بەسەر ئیسرائیلدا کرد.

عەبدولسەلام لە پەیامێکدا وتی:
«پیرۆزبایی لە گەل و بەرخۆدانە دلێرانەی فەلەستین و هەروەها سەرکەوتن لە شەڕی “شمشێری قودس” دەکەین. گەڕێکی دیکەی تاقیکردنەوەکانی ئومەت کۆتایی هات و پێویستە خۆیان بۆ تاقیکردنەوەی گەورەتر ئامادە بکەن.
گەلی فەلەستین و بەرخۆدانی دلێرانەی ئەوان لە پێگەی هێز و دەسەڵاتن و بە یارمەتی و هاوکاری خوا دوژمنی ناچار بە قبوڵی ئاگربەست کرد و ناچاریان کرد لەو دۆزەخە هەڵبێن کە لە ئەگەری بەردەوامی دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر غەزە چاوەڕوانیان بوو.
شەڕی شمشێری قودس بوونی “پاسەوانی دیوارەکان”ی (ناوی ئۆپەراسیۆنی رژێمی زایۆنیستی دژ بە بەرخۆدان) هەژاند و گۆڕانکارییەکی گەورەی بە قازانجی قودس و ئەلئەقسا دیاری کرد، کە سەرکەوتن بە دوای خۆی دەهێنێت.
لەکاتێکدا جیهان تەماشای فەلەستینی دەکرد، شەڕی شمشێری قودس هات تا پرسی فەلەستینی بە نینتیفازەی مووشەکی بیر بخاتەوە.
شمشێری قودس زلەیەک لە وەهمی سازشکاران دا و پرسی فەلەستینی تا سەرکەوتن نوێ کردەوە و داگیرکاریش بەرەو لاوازییە بە هاوکاری خوا.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *