پلانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوەندێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە سعوودیە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کەناڵی NBCی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو وڵاتە بەنیازە بنکەیەکی سەربازی نوێ لە سعوودیە بکاتەوە بەناوی “لمە سوورەکان” بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
ئەم بەرپرسانە رایانگەیاندووە: ئەمریکا بە نیازە بە دامەزراندنی ئەم ناوەندە تەکنەلۆجیای بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە سعوودیە دروست دەبن، تاقی بکاتەوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییانەی کە کەناڵەکە ناویان نەهێناوە، ناوەندە نوێیەکە، پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی تواناکانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی یەکگرتوو لەخۆدەگرێت، و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاش ناوی دەنێت “ناوەندی تاقیکردنەوەی یەکگرتووی لمە سوورەکان”.
ئەم هەواڵە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە سعوودیە لە کۆبوونەوەی ئاریا کە لە بارەگای ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بە خێرایی وەڵامی “پەرەسەندنی هەڕەشەکان دژی خەڵکی سڤیل و هەناردەی وزە” بداتەوە.
لێدوانەکان