پێشهاتەکانی سووریا، ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢

چوارشەممە 7 ئه‌یلول 2022 - 17:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=17159

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکی بە هۆکارێکی نادیار لە گوندی زەمان لە پارێزگای دێرەزوور کەوتە خوارەوە.

١- حەلەب:
– لە ٦ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند موشەکێک لە ڕۆژئاوای لازقیە هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی حەلەب. ئەم هێرشە بووە هۆی زیان گەیشتن بە ڕێڕەوی فڕین و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەم فڕۆکەخانە تا کاتێکی نادیار.
– لە ٧ی ئەیلول، گوندی ئوم ئەلحوش لە ناوچەی شەهبا بە هێرشی تۆپخانەیی هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کرایە ئامانج.

٢- ئیدلب:
– لە ٤ی ئەیلول، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی ڕووسی لە میحوەری سەراقب لە باشووری پارێزگای ئیدلب لە سووریا کەوتە خوارەوە. بەپێی زانیاریەکان ئەمە دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی ڕووسیایە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای ئیدلب دەکەوێتە خوارەوە.
– لە ٥ی ئەیلول، پێگەکانی چەکداران لە گوندی کەنسەفرا لە باشوری پارێزگای ئیدلب، لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای سووریاوە کرایە ئامانج.
– لە ٧ی ئەیلول، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەکانی کەنسەفرا و حەرش بێنین لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.

٣- دەرعا:
لە ٦ی ئەیلول، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شاری موزیرب لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

٤- دێرەزوور:
– لە ٦ی ئەیلول، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی دەوریەکی سەربازیان لە شاری بەسیرە ئەنجام دان.
– لە ٤ی ئەیلول، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکی لە گوندی زەمان کەوتە خوارەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نییە.

٥- رەققە:
لە ٧ی ئەیلول، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە رێگای ئۆتۆمبێلی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ناوچەی ئەلكەرامە لە رۆژهەڵاتی شاری رەققە، یەكێک لە هێزەكانی سوریای دیموکرات كوژرا و چواری دیكەش بریندار بوون.

٦- حەسەکە:
لە ٧ی ئەیلول، چەکدارانی سەر بە تورکیا پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی “تەل تەویل” لە نزیک شاری “تەل تەمر” کردە ئامانج.
– لە ٤ی ئەیلول، هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکەی ١٤ کەسیان لە کەمپی ئەلهۆل بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیرکرد.

٧- حومس:
لە ٥ی ئەیلول، سێ منداڵی سووری بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی ئەلدەبعە لە نزیک ئەلقەسیر لە پارێزگای حومس گیانیان لە دەست دا.

٨- لە ٥ی ئەیلول، مه‌یسەم له‌تیفی جێگری سه‌رۆک كۆمار و به‌رپرسی رێكخراوی كارگێڕی و كاركردنی ئێران، له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ل ئه‌لمیقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆبووەوە.

٩- لە ٦ی ئەیلول، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی ٧ کەس لە هێزە کوردییەکانی له‌ ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون راگه‌یاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *