سەربازێکی دیکەی تورکیا لە باکووری عێراق کوژرا

چوارشەممە 7 ئه‌یلول 2022 - 12:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=17153

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەم سەربازە لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق گیانی لەدەست داوە. لەگەڵ کوژرانی ئەم سەربازە تورکە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” بۆ ٥١ کەس بەرزبوویەوە.

ڕۆژی دووشەممە (٥ی ئەیلول) وەزارەتی بەرگری تورکیا سەبارەت بە نیشتنەوەی بەپەلەی هێلیکۆپتەرێکی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و رزگارکردنی حەوت سەرنشین و دیارنەمانی سەربازێکی دیکەی راگەیاند.

لە ١ی ئەیلولی ئەمساڵیشدا، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێکی ئەو وڵاتەی لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاندبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *