بەدی هاتنی بەڵێنی سەرکەوتنی ئیلاهی: سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین لە شەڕی ١١ ڕۆژە

هه‌ینی 21 ئایار 2021 - 14:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=1713

فَلا تَهِنُوا وَ تَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَ أَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَ اللَّهُ مَعَکُمْ وَ لَنْ یَتِرَکُمْ أَعْمالَکُمْ.
نەوەک واز لە شەڕ بهێنن و سازش بۆ دوژمن بکەن ئێوە بەرزترن چونکە خودا لەگەڵتاندایە و دڵنیابن کە ئەنجامی بەرخۆدانتان بە بێ کەم و کوڕی دەداتێ.(ئایەی ٣٥ی سورەتی محمد)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەست لە غەزە، سەدان کەس لە شارە جیاجیاکانی فەلەستین بە ئامادەبوونیان لەسەر شەقامەکان ئاهەنگیان گێڕا.

فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەزە و لێواری ڕۆژئاوا و شاری قودس، ئاهەنگیان بۆ سەرکەوتنی گەل و بەرخۆدانی فەلەستینی لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنی و ئاگربەست لە غەزە گێڕا.

پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست و قبوڵکردنی مەرجەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، میدیا عیبریەکان و کاربەدەستانی ئەو رژێمە بە شێوەیەکی فراوان ڕەخنەیان ئاراستەی ئەو رژێمە کردەوە، و هۆکاری ئەم بڕیارەیان لاوازی سوپای ئیسرائیل بەرامبەر بە بەرخۆدانی فەلەستین ناو برد.
ڕۆژنامەوانێکی ئیسرائیلی پێش دەستپێکردنی ئاگربەست ڕەخنەی لەو بڕیارە گرت و وتی: زۆر سەیرە کە شارۆچکە زایۆنی نشینیەکان ماوەی یەک کاتژمێرە خەریکە بە ڕۆکێتەوە دەکرێنە ئامانج، بەڵام ئێمە چاوەڕوانی کاتژمێر ٢ و دەستپێکردنی ئاگربەستین!

لەم شەڕەدا، سوپای رژێمی زایۆنیستی هەوڵیدا بە ئامانجگرتنی ناوچە نیشتەجێبووەکان و خەڵکی سڤیل، گوشار بخاتە سەر بەرخۆدانی فەلەستین، کە سەرکەوتوو نەبوو. هاوکات سوپای ئەو ڕژێمە هەوڵی تیرۆرکردنی فەرماندە پلەبەرزەکانی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینیدا، کە دیسانەوە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
هەرچەندە چەندین فەرماندەی مەیدانی گروپەکانی بەرخۆدان تیرۆرکران، بەڵام ئیسرائیل سەرەڕای بەکارهێنانی هەموو ئەو ئامێر و کەرەستە پێشکەوتووانە، لە ناسینەوەی فەرماندە پلەبەرزەکانی بەرخۆدان بە تایبەت موحەمەد زەیف فەرماندەی کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، گەیشتە بنبەست و سەرکەوتوو نەبوو.

بەکارهێنانی فراوانی درۆنەکانی سیخۆری و جەنگی لەم شەڕەدا بە ئاشکرایی دیار بوو، کە زۆربەیان بۆ مەبەستی دۆزینەوەی شوێنی هاوێشتنی مووشەکەکان و تونێلەکانی بەرخۆدان و هاتووچۆی شەڕڤانان بەکار دەهێنران، کە بە وتەی بەرپرسانی ڕژێمی ئیسرائیل، ئەو رژێمە شکستی لە ئامانجەکانی هێناوە.

بەرخۆدانی فەلەستین لەگەڵ ئاشکراکردنی کەلوپەلە نوێیەکانی، زایۆنیستەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد و دیسانەوە ئەو رژێمە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە شکستیان لە هەواڵگری و پێشبینیکردن و چاودێریکردنی چالاکییەکانی بەرخۆدان هێناوە.
جارێکی دیکە گەلی فەلەستین و گروپە سەربازییەکان، بە فیداکاری و خۆڕاگری، سەرکەوتنیان لە دژی دوژمنی زایۆنستی بەدەستهێنا، کە نیشانەی بەدی هاتنی بەڵێنی یارمەتیی و سەرکەوتنی ئیلاهی ـیە:
فَلا تَهِنُوا وَ تَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَ أَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَ اللَّهُ مَعَکُمْ وَ لَنْ یَتِرَکُمْ أَعْمالَکُمْ.

نەوەک واز لە شەڕ بهێنن و سازش بۆ دوژمن بکەن ئێوە بەرزترن چونکە خودا لەگەڵتاندایە و دڵنیابن کە ئەنجامی بەرخۆدانتان بە بێ کەم و کوڕی دەداتێ.
(ئایەی ٣٥ی سورەتی محمد)

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *