گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 23:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=17032

بەپێی وێنەکانی مانگی دەستکرد، لە هێرشی موشەکی سوپای ئۆکرانیا (پێدەچێت موشەک HIMARS بێت) بۆ سەر پردی ئەنتۆنۆڤسکی لە ڕۆژهەڵاتی شاری خێرسۆن، زیانی بەرچاو بە ڕێڕەوی ئەم پردە کەوتووە. ئەم پردە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی فریاگوزاری و پەیوەندییەکانی سوپای ڕووسیا لەگەڵ میحوەرەکانی خێرسۆن و بڕینی هاتووچۆی ئەو پردە کێشەی بۆ هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرەدا دروست کردووە. وێنەکانی ئاماژە پێکراو تایبەتن بە ڕۆژانی ٢٩ و ٣١ی ئاب.

میدیاکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک وێنە و ڤیدیۆ لە گوللەی تۆپخانەکانی ئێران و هاوتاکردنیان لەگەڵ وێنەی چەکەکانی ئێران لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ و ئەو بارانەی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بەسەردا گرتبوو، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە سوپای ئۆکرانیا چەکی دروستکراوی ئێران بەکاردەهێنێت. بەپێی ئەم ڤیدیۆ و وێنانە، سوپای ئۆکرانیا بە کردنەوەی سندوقێکی هاوشێوەی سندوقی چەکی ئێرانی، گوللەی ١٢٢ میلیمەتری OF-462 کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دروستکراوە بەکاردەهێنێت.

ئەم میدیایانە چەندین گریمانەیان خستووەتە ڕوو سەبارەت بە چۆنیەتی گەیشتنی ئەم چەکانە بۆ ئۆکرانیا کە بەم شێوەیە کورت دەکرێنەوە:

١- ئه‌م چه‌كانە یان سندوقی چه‌كەکانی ئێرانی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ له‌ یه‌ک یان چه‌ند كاروانێكی چه‌كی ئێران بۆ یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوە و دواتر گواسترانه‌وه‌ بۆ ئۆكرانیا.
٢- ئه‌م چه‌كانه‌ ده‌توانرێت له‌ ڕێگه‌ی نێوەندگیرێک یان وڵاتی سێیه‌م (وه‌كو توركیا و هتد) دابین کرابێت.
٣- به‌هۆی كۆتایهاتنی گه‌مارۆی چه‌ک له‌ سه‌ر ئێران له‌ ساڵی ٢٠٢٠ ئه‌م چه‌كانه‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن ئۆكراینیه‌كانه‌وه‌ له‌ ئێران كڕدراون.

بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەتی بێلایەنی ئێران بەرامبەر بە شەڕی ئۆکرانیا، پێناچێت کە ئێران ئەم چەکانەی ڕاستەوخۆ بە ئۆکرانیا فرۆشتبێت و ئەگەری بژاردەی دووەم واتە وڵاتی سێیەم بەهێزترە لە بژاردەکانی دیکە.

ڕووسیا گواستنەوەی غازی لە ڕێگەی بۆری نۆرد ستریم ١ بە تەواوی ڕاگرت.

بەپێچەوانەی لێدوانی پێشووی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی كە راگەیاندبوو گواستنەوەی غاز لە رێگەی بۆری “نۆرد ستریم ١” بۆ ماوەی سێ رۆژ (٣١ی ئاب تا ٢ی ئەیلول) بەهۆی چاككردنەوە راگیراوە، پرۆسەی گواستنەوەی غاز بەتەواوی ڕاگیرا و هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی غازی ڕووسیا لە رێگەی ئەم بۆرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

کۆمپانیا ئەڵمانییەکان پێیان وایە لە ڕابردوودا ئەم جۆرە کێشانە لەم بۆرییەدا روویداوە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی ڕاگرتنی تەواوەتی هەناردەی غازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا.

ڕاگرتنی هەناردەکردنی غاز لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ کە گرنگترین هێڵی گواستنەوەی غازە لە ڕووسیاوە بۆ ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، لاپەڕەیەکی نوێیە لە شەڕی وزەی نێوان ڕووسیا و ئەوروپادا. ئەم ڕاگرتنە بە دڵنیاییەوە نرخی غاز لەم کیشوەرەدا بەرز دەکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *