گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢

چوارشەممە 31 ئاب 2022 - 23:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=16919

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕاگرتنی دابینکردنی غازی بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ بە مەبەستی چاککردنەوە رایگەیاند. پێشتر کۆمپانیای گازپرۆم لە ١٩ی ئابدا ڕایگەیاندبوو کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دابینکردنی غاز لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ ڕادەگیرێت.
– کۆبوونەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
ڕۆژی ٣٠ی ئاب، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، رافایل گرۆسی و شاندی یاوەری کۆبووەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا زێلێنسکی ڕایگەیاند کە “وێستگەی زاپۆرژیا یەکێکە لە ئەولەویەتە سەرەکییەکانی ئاسایشی ئۆکرانیا و جیهان لەمڕۆدا”.
شایانی باسە کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە کەوتنە خوارەوەی ١٠ هاوەنی هێزەکانی ئۆکرانیا بە دووری ٣٠ مەتر لە کۆگای سووتەمەنی ئەتۆمی وێستگەی زاپۆرژیا هەواڵی دابوویەوە.
دوای زیادبوونی گرژییەکان لە نزیک ئەم وێستگەیە، ڕووسیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هاتنی نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ وێستگەی زاپۆرژیا. تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە مەبەستی سەردانی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرژیا گەشتی ئۆکرانیایان کردووە.
وێستگەی زاپرۆژیا دەکەوێتە شاری ئێنرهۆدار لە پارێزگای زاپرۆژیا. ئەم وێستگەیە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا و جیهاندا و بە یەکێک لە ١٠ وێستگە سەرەکییەکانی جیهان دادەنرێت.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لەگەڵ “ڕۆب پۆرتمان” ئەندامی کۆمارییەکان و “ئیمی کلۆبشار” ئەندامی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە. لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، هەرچەندە هێشتا سیاسەتی سزاكانی سەر ڕووسیا كاریگەر نییە، بەڵام دواجار كاریگەری خۆی دەبێت. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سیناتۆرە ئەمریکییەکان، زێلێنسکی مەدالیای خزمەتکردن بە ئۆکرانیای پێشکەشی ئەوان کرد. تا ئێستا وردەکاری زیاتری ئەم کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە.

لەگەڵ بەردەوامی پێشڕەوییەکانی هێزەكانی ڕووسیا و هاوپەیمانانی له میحوەری پێسکی لە پارێزگای دۆنێتسك، رووسەكان توانیان زاڵ بن بەسەر یەکەم پردی رێگای ڕۆژئاوای پێسکی. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانەکان لەم ناوچەیە بەردەوامە و سەربازانی ئۆکرانیا لە پێگەکانیان لە کارگەی تۆو و دووەم پرد لەسەر ڕێگای ئاماژە پێکراو پاشەکشە دەکەن.

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا گەیاندنی غاز بۆ فەرەنسا ڕایدەگرێت!
کۆمپانیای ئێنجی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی دابینکردنی کارەبای فەرەنسا ڕایگەیاند کە کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا بەهۆی نەدانی کرێی غازی هەناردەکراو لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، دابینکردنی غازی بۆ فەرەنسا کەمکردووەتەوە. ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەناردەکردنەکە ڕادەگرێت و دووبارە دەستپێکردنەوەی ئەو کاتە دەبێت کە قەرزەکانی ئێنجی بە تەواوی یەکلایی دەکرێنەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئێنجی، کۆمپانیاکە بەشی ئەوەندە غازی یەدەگی لەبەردەستدایە کە بتوانێت ئەرکەکانی بەرامبەر بە کڕیارەکانی و پێداویستییەکانی جێبەجێ بکات. جگە لەوەش دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای سۆناتراکی جەزائیری بۆ کڕینی غازی بەردەوامە.
ئیمانوێل ڤارگۆن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ڕێکخستنی وزەی فەرەنسا دەڵێت، ئێستا یەدەگی غازی فەرەنسا لەسەدا ٩١ پڕ بووە. ئه‌نجومه‌نی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا به‌م زووانه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ پلانی دابینكردنی غاز و كاره‌با ساز ده‌كات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *