گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢

سێشەممە 30 ئاب 2022 - 22:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=16863

– رۆژنامەی واشنتۆن پۆست: ئێران یەكەم زنجیرە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی موهاجێر٦، شاهێد-١٢٩ و شاهێد-١٩١ی رادەستی ڕووسیا كردووە، بەڵام ڕووسەكان لە بەكارهێنانیان رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە.

– لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و لە میانەی زنجیرەیەک هێرشدا، سوپای ئۆکرانیا توانی لە میحوەری نۆڤۆرۆنتسوکا پێشڕەوی بکات و کۆنترۆڵی ناوچەکانی ڤیسۆکۆپیلیا و ئۆلگینی بگرێتەوە دەست. لە لایەکی دیکەوە سوپای ئۆکرانیا نەیتوانی پێگەکانی خۆی لە میحوەری بێلۆزێرکا جێگیر بکات و سوپای ڕووسیا توانی زاڵ بێت بەسەر ئەم ناوچەیەدا.

– لە میحوەری ئینگولت، هێزەکانی ئۆکرانیا گوندەکانی ئەندرێیوکا و لۆزۆڤی بە تەواوی کێوماڵ کردۆتەوە و لەسەر میحوەری باشووری سوخی ستاڤۆک هەوڵی پێشڕەوی دەدەن. ململانێکان لەم ناوچەیەدا بەردەوامە و پێشڕەویی سوپای ڕووسیا لەم میحوەرەدا بە تەواوی ڕاگیراوە.

– لە میحوەری کۆدما لە پارێزگای دۆنێتسک، هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی بە سەرکەوتوویی پێگەكانی خۆیان لە میحوەری باشووری ئەم گوندە جێگیر کردووە. لەم میحوەرەدا هیچ پێشڕەوییەکی ئەنجام نەدراوە و تا ئێستاش سوپای ئۆکرانیا زاڵە بەسەر بەشێک لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئەم شارەدا.

نوێدەکرێتەوە…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *