گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢

شەممە 27 ئاب 2022 - 23:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=16705

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، سوپای ئۆکرانیا بە ئامانجی پێشڕەویکردن لە میحوەری ڕۆژئاوای “پێسکی” و کۆنترۆڵکردنی گوندی “نولسکی” هێرشی هێزەکانی سوپای ڕووسیای بەرپەرچداوەتەوە.
لە بەرەی “سولدار” خێرایی پێشڕەویی سوپای ڕووسیا خاو بووەتەوە، ھێزەکانی سوپای ئۆکرانیاش ھێشتا بەرگری دەکەن. لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان لەم ناوچەیە ڕێکخست، بەڵام لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە بەرپەرچدرانەوە. میحوەرەکانی باشووری “سلدار”ش پێکدادان لە نێوان لایەنەکان بەردەوامە.
شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا هەروەها له‌ ده‌وروبه‌ری شاری باخموت به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ی کۆدما به‌رده‌وامه‌ و له‌و ناوچانه‌دا هیچ پێشکه‌وتنێک به‌دی نه‌هاتووه‌.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم پێکدادانە بڵاونەکراوەتەوە.

– وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ١٠ هاوەن کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا تەقێنراون، لە دووری ٣٠ مەتر لە کۆگای سووتەمەنی ئەتۆمی وێستگەی زاپۆریژیا کەوتوونەتە خوارەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *