پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢

شەممە 27 ئاب 2022 - 23:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=16699

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی بارەگای سێنتکۆم لە ئەمریکا کۆبووەوە و لەسەر چەند بابەتێکی لەوانە زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی کرد.

– لە ٢٧ی ئاب، کەناڵی ١٢ی زایۆنیستی لە ڕووداوێکی نائاسایی لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە فەلەستینی داگیرکراو هەواڵی دایەوە. دەگوترێت فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لەم فڕۆکەخانەیە چووەتە ناو ڕێڕەوی فڕین و دوای ئەم ڕووداوە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەیەک گۆڕاوە.
– سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ٢٧ی ئابدا ماسیگرە فەلەستینییەکانیان لە ئاوەکانی باکوور و باشووری کەرتی غەززە کردە ئامانج. لێژنەی ماسیگرانی فەلەستینی دوای ئەم هێرشە نوقمبوونی بەلەمێکی ڕاگەیاند.
– شاندێکی سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس کە پێکهاتوون لە ساڵح ئەلعاروری جێگری سەرۆکی دیوانی سیاسی حەماس و خەلیل ئەلکیە ئەندامی نووسینگەی سیاسی و جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی لەم بزووتنەوەیە لە غەززە، زاهیر جەبارین، ئەندامی نوسینگەی سیاسی و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵ زیاد نەخاڵە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، سەردانی بەیروتیان کرد.


– خەلیل عواودە، بەندکراوێکی فەلەستینی کە لە شەش مانگ پێش ئێستاوە وەک ناڕەزایەتی بە دەستبەسەر کردنی کاتی خۆی لە زیندانی رژێمی زایۆنیستی مانی لە خواردن گرتبوو، لە دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن، بۆ یەکەمجار چاوی بە منداڵەکانی کەوت.


– لە ٢٧ی ئاب، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە شارۆچکەی شاوی شیمرۆنی زایۆنی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری نابلوس، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی کرد. ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
– ئیریت لیلیان، جێگری بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە تورکیا ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئیسرائیل چەند هەفتەیەکی تر باڵیۆزەکەی بۆ ئەنقەرە دەگەڕێنێتەوە، و وتی کە ئیسرائیل دەیەوێت نووسینگەی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ئەستەنبوڵ دابخات.
– بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی بارەگای سێنتکۆم لە ئەمریکا کۆبووەوە و لەسەر چەند بابەتێکی لەوانە زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی کرد.
– ئیهود ئۆلمێرت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: گەورەترین مەترسی ستراتیژی کە ڕووبەڕووی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتەوە لەم بارودۆخەی ئێستادا گەڕانەوەی بنیامین نەتانیاهۆیە بۆ دەسەڵات و ئەمە تەنانەت لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران مەترسیدارترە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *