گەڕاندنەوەی سیستەمی ئێس ٣٠٠ی ڕووسی لە سووریا

شەممە 27 ئاب 2022 - 16:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=16678

وێنەکانی مانگی دەستکرد کە لەلایەن زایونیستیەکانەوە بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە سوپای ڕووسیا سیستمی بەرگری ئێس ٣٠٠ کە لە سووریا جێگیرکرد بوو، بۆ وڵاتەکەی گەراندوەتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کۆمپانیایەکی مانگی دەستکردی ئیسرائیلی ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات سوپای ڕووسیا لە ناوەڕاستی شەڕی ئۆکرانیادا سیستەمی ئێس ٣٠٠ی لە نزیک شاری مەسیاف لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لابردووە.

بە پشت بەستن بەم وێنانە، ڕاداری سیستمەکانی ئێس ٣٠٠ بۆ بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە لازقیەی سووریا و بەشەکانی دیکەی بۆ بەندەری تەرتوس ی سووریا بۆ ڕەوانەی کردنیان بۆ ڕووسیا گواستراونەتەوە. وەک دەگوترێت ئەو کەشتییەی کە ئەم کەرەستانەی هەڵگرتووە، ڕۆژی هەینی (٢ی ئەیلول) دەگاتە بەندەری نۆڤۆرۆسیسک لە ڕووسیا.

ئەوەی دیارە و بە لەبەرچاوگرتنی بێ کەڵکی ئەم سیستمە لە مەسیاف و ئاسمانی کراوەی سووریا بۆ دەستدرێژیی ئیسرائیل، ئەم هەنگاوە بۆ کەڵک وەرگرتنی زیاتر لەم سیستەمە لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *