یەکەم دیداری بەندکراوی فەلەستینی لەگەڵ منداڵەکانی دوای نزیکەی ٦ مانگ مانگرتن لە خواردن + ڤیدیۆ

هه‌ینی 26 ئاب 2022 - 16:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=16627

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، خەلیل عواودە بەندکراوی فەلەستینی کە نزیکەی ٦ مانگە وەک ناڕەزایەتی بە دەستبەسەرکردنی ئیداری لە زیندانی رژێمی زایۆنیستی مانی لە خواردن گرتووە، لە دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن بۆ یەکەمجار چاوی بە منداڵەکانی کەوت.

ناوبراو لەم دیدارەدا لەگەڵ ٣ منداڵەكەی لە نەخۆشخانە وتی: منداڵەكانم بەشێكن لە دڵم و چارەسەری منن، بەهۆی ئەوان، نیشتمانم و ئازادیخوازانی جیهان، دەستم بە مانگرتن كرد، بۆیە گۆشت و جەستەم دەبێت لە ڕێگای ئازادی و شەرەف و کەرامەتدا لەناو ببرێت.

دایکی خەلیل عواودە لەم دیدارەدا وێڕای گرتنی کوڕەکەی لە باوەشیدا وتی: ئێمە ئازادیمان دەوێت… ئازادی… ئازادی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *